ئەو کەسەی لە رانیە خۆی بە پێغەمبەر ناساند باری دەروونی ناجێگیرە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ "خۆی به‌ پێغه‌مبه‌ر ناساندبو" و راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ به‌خشراوه‌ و باری ده‌رونی ناجێگیره‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، "له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵیك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، كه‌سێك له‌ناو بازاڕی ڕانیه‌ خۆی به‌ پێغه‌مبه‌ر ناساندوه‌ و له‌لایه‌ن هاوڵاتیان هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و هاوڵاتیه‌ باری ده‌رونی ناجێگیره‌ و پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵك لێ كۆبوه‌ته‌وه‌، هێزه‌كانیان گه‌یشتونه‌ته‌ ناو بازاڕ و ڕزگاریان كردوه‌".
پۆلیسی راپه‌ڕین داواش له‌ هاوڵاتیان ده‌كات، ڕه‌چاوی باری ده‌رونی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ بكه‌ن و به‌چاوی ڕێزه‌وه‌ سه‌یریان بكه‌ن كه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ به‌ به‌خشراو ناوده‌برێن.

له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاوڵاتیه‌ك به‌جلوبه‌رگی كوردیه‌وه‌ له‌ناو بازاڕی قه‌زای رانیه‌ بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ریشدا، ژماره‌یه‌ك گه‌نج هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ری و لێیده‌ده‌ن.
خه‌ندان-

به‌روار:  01/06/2021
154   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
لە چەند ڕاپۆرتێکدا پێشتر باسی ئەوەمان کردبوو ئەو کوردانەی ڕۆژئاوای کوردستان کە پەیوەندییان بە هێزەکانی وەکوو پەیەدە و یەپەگە هەبووە، دەزگای کۆچ داوای هاوڵاتینامەی سویدییان ڕەت دەکا درێژه‌ ...

ڕۆژی 2011.6.21
پێش دە ساڵ ماڵپەڕی مالمۆکورد لە نێتا بڵاو کرایەوە.
لەگەڵ بلۆک کردن و داخستنی دەیان ئەکاونتی لەفەیسبووک و یوتوب و ڤیمیۆ هێشتا بەردەوامە.
مالم درێژه‌ ...
ئەو رۆژەی جانتاكەت ئەكەیتە شانت و وڵات بەجێ ئەهێڵيت:-
- ئیتر تا ماویت هیچ شوێنێک وڵاتی تۆ نيه... نه وڵاتەكەیی خۆت (ئەوێ)، نه وڵاتی خانه خوی (ئێره)...
- نه توانای درێژه‌ ...
ژنێکی جوان سواری تەکسیەک دەبێ.
پاش ئەوەی ژنەکە دەگاتە ماڵەوە.
ژنە دەڵێ چەند دەکا؟
شوفێر دەڵێ: هیچ
ژنەکە دەڵێ: خۆ من ناتناسم بۆ پارەم لێ وەرناگری؟
شوف درێژه‌ ...
ڪابرایەك چووە ناو پاسێك و سڵاوی ڪرد ، ڪەس وەڵامی سڵاوەڪەی نەدایەوە ،، ئەویش بەوە زۆر پەست بوو ...
وتی ڪۆمەڵێ ڪەر و گا هەن وەڵامی سەلامەڪەشت نادەنەوە ...
شۆفێری پاسەڪە ڪ درێژه‌ ...

لە بەریتانیا چوم بۆ تەوالێت بۆ میزکردن لە تەنیشت پیاوێک وەستام ،پیاوەکە پرسی:
کوردی کاکە ؟
وتم بەڵێ
خەڵکی سلێمانیت ؟
وتم بەڵێ
وتی موالیدی هەفت درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   108
کۆی سه‌ردان:   23528734