موزیکی بێ پارە
لە پێش وێستگەى میترۆى شارى واشنتۆنى پاپتەختى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا. میوزیک ژەنێک بۆ ماوەى چل و پێنج خولەک جوانترین میوزیکى گەورە میوزیک ژەنەکانى دنیاى لێدا. دیارە پێشترو بە بەرنامە کامیرایەکى چاودێریشیان بۆ چاودێرى دیمەنەکە دانابوو.
لە ماوەى ئەو چل و پێنج خولەکە نزیکەى هەزار ژن و پیاو بەوێدا تێپەڕین بۆ سواربوونى شەمەندوفێر. هیچ کەسێک لەو هەزار ڕێبوارانە سەرنجى بەلاى دیمەنى میوزیک ژەنەکە نەڕۆیشت و گرنگیان پێنەدا. لەو هەزارە تەنیا حەوت کەس چەند چرکەیەک لەلاى میوزیک ژەنەکە وەستان، هەریەکەو چەند دۆلارێکیان بۆ خستە ناو سەندوقى کەمانەکەى. سەرەنجام (32) دۆلارى کۆکردەوە.
ئەوەى سەیرو جێى قسە لێوەکردن و بایەخ پێدانە. ئەو میوزیک ژەنە هەندێ دیمەنى خۆى گۆڕى بوو تاکو نەناسرێتەوە. خۆى ناوى (جۆشوا بێل)ە یەکێکە لە ناسراوترین میوزیک ژەنەکانى جیهان. ئامێرى کەمانەى دەستى نرخى (3،5)سێ ملیۆن و نیو دۆلارە. هەر تەنیا چەند ڕۆژێک پێش دیمەنەکەى میترۆى واشنتۆن لە شارى (بۆستن) ئاهەنگێکى سازکردبوو هەموو کارتەکانى ئاهەنگەکە فرۆشران کە نرخى پلیتى چوونە ژوورەوە تەنیا سەد دۆلار بوو کەچى کاتێ لە شوینێکى وەکو میترۆ میوزیکى ژەنى و هەموو کەس بۆى هەبوو بێ پارە گوێى لێ بگرێ. کەس بایەخى پێنەدا.
وەرگیراوە
به‌روار:  10/05/2021
843   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   724
کۆی سه‌ردان:   29260369