وەستایەک لەسەر 5 دۆلار کرێکارێکی کووشت
خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر پێنج دۆلار شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان وه‌ستایه‌ك و شاگردێكدا له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار دروستبوه، به‌وهۆیه‌وه شاگرده‌كه كه خه‌ڵكی رۆژئاڤای كوردستانه كوژراوه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه كه‌سێك به‌ناوی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه له‌دایكبوی ساڵی 2004ه و خه‌ڵكی كۆبانێیه، له‌گرده بڕاوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار كوژرا.
كاتێك وه‌ستاكه‌ی له‌گه‌ڵ دو كه‌سی دیكه‌دا له‌كار گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌و كرێكاره داوای رۆژانه‌كه‌ی لێكردوه كه 35 دۆلاره، وه‌ستاكه‌ی وتویه‌تی كرێی رۆژانه‌كه‌ت ته‌نها 30 دۆلار ده‌كات
وتیشی،" دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ وه‌ستایه‌كدا به‌ناوی (س، ن، م) كاری كۆنكرێتی كردوه، كاتێكیش وه‌ستاكه‌ی له‌گه‌ڵ دو كه‌سی دیكه‌دا له‌كار گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌و كرێكاره داوای رۆژانه‌كه‌ی لێكردوه كه 35 دۆلاره، وه‌ستاكه‌ی وتویه‌تی كرێی رۆژانه‌كه‌ت ته‌نها 30 دۆلار ده‌كات و دواتر له‌سه‌ر ئه‌و پێنج دۆلاره بوه‌ته شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه‌یان".
وه‌ستاكه‌ی به‌ناوی (س، ن، م) له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا پارچه ئاسنێكی به‌ده‌سته‌وه بوه هاوشێوه‌ی چه‌قۆ تیژ بوه، كێشاویه‌تی به‌سه‌ر سنگی شاگرده‌كه‌یدا،
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌ستاكه‌ی به‌ناوی (س، ن، م) له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا پارچه ئاسنێكی به‌ده‌سته‌وه بوه هاوشێوه‌ی چه‌قۆ تیژ بوه، له‌كاتی شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه‌دا، كێشاویه‌تی به‌سه‌ر سنگی شاگرده‌كه‌یدا، دیاره ئه‌و پارچه ئاسنه‌ش به‌ر دڵی كه‌وتوه، بۆیه دوای گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه مردوه.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، وه‌ستا به‌ناوی (س، ن، م) كه تۆمه‌تباره به‌كوشتنی شاگرده‌كه‌ی، خه‌ڵكی وانی باكوری كوردستانه، تا ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌و دو كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵیدابون هه‌ردوكیان ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌روار: 09/05/2021
618 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|