پارتی سێنتەری سویدی : پشتگیری لە سیاسەتی کۆچی حکوومەت دەکەین

• سەرۆکی پارتی سێنتەر ڕایگەیاندووە کە پشتگیری لە پێشنیازەکانی حوکوومەت بۆ سیاسەتی نوێی کۆچ دەکەن نەک ئەو پێشنیازانەی کە مۆدێرات، لیبراڵ، مەسیحییەدیموکراتەکان و دیموکراتەکانی سوید ڕایانگەیاندووە.

• مۆدێراتەکان لەم هەڵوێستەی سێنتەر سەریانسوڕماوە و دەڵێن سیاسەتی کۆچی سێنتەر لەگەڵ زۆربەی خاڵەکانی ئێمەدا یەک دەگرێتەوە، واتا سێنتەر پشت لە سیاسەتی خۆیان دەکەن بەڕای مۆدێرات.

• پێشنیازەکانی مۆدێرات و هاوەڵەکانی مافی ئینسانی و مافی منداڵ بەرتەسک دەکاتەوە ئەمەش لەگەڵ سیاسەتی ئێمەدا ناگونجێت، سەرۆکی پارتی سێنتەر ئانێ لێۆف دەڵێت.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  07/05/2021
507   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   438
کۆی سه‌ردان:   29228478