خۆسوتاندنی گه‌نجێكی هەولێر له‌لایڤی فه‌یسبوك
گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لایڤ ده‌كاته‌وه و ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات، پاش ئه‌وه‌ش گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه له ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی خه‌ندان، ئه‌و گه‌نجه‌ی كه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه ته‌مه‌نی 19 ساڵه و ناوی (س، ئ)ه و پیشه‌ی كرێكار بوه، به‌پێی گرته ڤیدیۆكه كه وێنه‌یه‌كی لای خه‌ندانه و له‌به‌ر هه‌ستاری بابه‌ته‌كه و پابه‌ندبون به پڕه‌نسیپه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی بڵاویناكاته‌وه، ئه‌و گه‌نجه به‌ر له‌وه‌ی ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌ربدات، داوا ده‌كات هاوڕێ و كه‌سوكاری لێی خۆش ببن.
گه‌نجه‌كه لە نزیک دادگای هەولێر ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه و له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت، له‌به‌ر خه‌فه‌ت و ژیان ئه‌وكاره ده‌كه‌م
گه‌نجه‌كه لە نزیک دادگای هەولێر ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه و له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت، "له‌به‌ر خه‌فه‌ت و ژیان ئه‌وكاره ده‌كه‌م"، پاشان مۆبایله‌كه‌ی داده‌نێت و به‌ره‌و ئه‌و ده‌به به‌نزینه ده‌ڕوات كه ئاماده‌ی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی به خۆیدا بكات و خۆی پێبسوتێنێت.
دواتر ته‌واوی به‌نزینه‌كه ده‌كات به‌خۆیدا تاوه‌كو ته‌واوی جه‌سته‌ی ته‌ڕ ده‌بێت و پاشان ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات
گه‌نجه 19 ساڵانه‌كه به‌رله‌وه‌ی به‌نزینه‌كه بكات به‌خۆیدا به قورگی پڕگریانه‌وه ده‌ڵێت، "درۆ نیه هاوڕێیان، من بمرم باشتره"، دواتر ته‌واوی به‌نزینه‌كه ده‌كات به‌خۆیدا تاوه‌كو ته‌واوی جه‌سته‌ی ته‌ڕ ده‌بێت و پاشان ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی خه‌ندان شۆفێرێكی تاكسی كه نزیك بوه له روداوه‌كه‌وه توانیویه‌تی فریای بكه‌وێت و بیگه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه.
هه‌ر به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی خه‌ندان، ئه‌و گه‌نجه به‌شێكی زۆی جه‌سته‌ی سوتاوه، كه پێشبینی ده‌كرێت زیاتر له 50% بێت و قاچ و پشتی سوتاون و ئێستاش له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێریدایه.
خەندان
به‌روار: 06/05/2021
1569 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|