پشتیوان ١١ ساڵە لەرێی یۆنان بۆ ئیتالیا بزرە

پشتیوان باز ئیبراھێم لەساڵی ٢٠١٠  مانگی ھەشت لە کاتێکدا کە ویستویەتی ولاتی ئەسینا بەجێ بھێڵێت بە قاچاخ بەرەو ئیتاڵیا پەیوەنی بە باوکی دەکات دەڵێت باوکە گیان من بۆ سێ ڕۆژ مۆبایلەکەم دادەخەم بەرەو ئیتاڵیا بەڕێ دەکەوم بە شاحینە بەڵام بە داخەوە ئە گەنجە کە ئەوکات تەمەنی ٢١ ساڵان بوە مۆبایلەکەی بە داخراوی ماوەتەوە ھیچ ھەواڵێکی نەبوە لەدوای پەستان خستنێکی زۆر بۆ قاچاخچیەکە دان بەوە دا دەنێت کە سەیق شاحینەکە لەکاتی ڕاگرتنی شاحینەکە ئەو کوڕە کەڤی لەدەم ھاتوە سەیاق شاحینەکەش لەترسان ئەو کوڕەی لەنزیک پاڕکێک دابەزاندوە لە بن دارێک فڕێی داوە لەدوای نیوسەحات ڕۆشتنی سەیاق شاحینەکەدرگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو کوڕە ھەڵبگرێتەوە بەڵام ئەو کوڕە لەوشوێنە دیان نامێنێت قاچاخچیەکە ھەر دەمەو قسەیەک دەکات دوای مانگێک وێنەی تەرمێک بۆ خێزانی ئەو کوڕە دە نێرێت کە ئەو ئێسکانە ھیچ لەو کوڕە ناکات چونکە ئەو کوڕە ئسکەکانی زۆر باریک بوە ھیچ لەو ئێسکانە ناکات کە بۆ خێزانی ئەو کوڕەیان ناردە بەڵام ئەو خێزانە بەناچاری داوای ئەو تەرمە دەکات لەبەر ئەوەی ھیچ ھەڵبژاردنێکی تریان نەبوە بەڵام خێزانەکەی ئەم کورە وا ھەست ناکەن کە ئەم ئێسکانەی بۆیان ناردونەوە کوڕی ئەوان بێت ھەر بەم ھۆکارەوە ئەو خێزانە زۆر دڵگرانن لە بێ سەرو شوێنە رۆلەکەیان ھەمو بەیانیەک لە چاوەڕوانی ئەم کوڕەوە ڕۆژ دەکەنەوە ئەوەش ڕەقەم تەلەڤۆنی ئەم کوڕەیە ٠٠٣٠٦٩٩٣٠٨٣٦١٢
به‌روار:  05/05/2021
1046   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   986
کۆی سه‌ردان:   29235780