سەرۆکی ئەمەریکا داوای داکۆکی لە میدیای ئازاد و سەربەخۆ دەکات
جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمڕۆ دووشەممە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و ئەمەش دەقەکەیەتی:

سی ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لە بەرامبەر فشار و توندوتیژی بەردەوام، ڕۆژنامەوانانی ئەفریکایی گەیشتن بەوەی جاڕنامەی ویندهۆک ڕابگەیەنن، کە تیایدا جەخت دەکرێتەوە سەر ئەوەی "دامەزراندن و پاراستن و بەهێزکردنی ڕۆژنامەگەری ئازاد و فرە لایەنە کارێکی بنەڕەتیـیە بۆ پەرەپـێدان و پاراستنی دیموکراسی و ئابوری لە وڵاتێکدا." وا ئێستا ئێمە ئاهەنگ دەگێڕین بۆ ئازایەتی ڕاستبێژی ئەوانەی ڕەتیدەکەنەوە چاوترسێن بکرێن کە زۆر جار ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەبنەوە، وە ئێمە ڕۆڵی هەمیشەیی و بنەڕەتی ڕۆژنامەگەری و میدیای ئازاد لە نێو کۆمەڵگەکان لە هەموو شوێنێک دووپاتدەکەینەوە.

ڕۆژنامەوانان ڕاستیـیەکان ئاشکرادەکەن، لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دەکۆڵنەوە، داوای شەفافیەت دەکەن لەوانەی لەسەر دەسەڵاتن. ئەوانە زۆر پـێویستن بۆ کاراکردنی دیموکراسی. بە درێژایی ماوەی پەتای کۆڤید- 19 ، ڕۆژنامەوانان و کارمەندانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە هێڵی پـێشەوە بوون لە پـێناو گەیاندنی زانیاری بۆ جەماوەر، تەندروستی خۆیان خستووەتە بەردەم مەترسیـیەوە. هاوکات هەتا دێت و ڕاستبێژی دەکەوێتە بەر هێرشی زیاتر، هیچ کات وەک ئێستا پـێویستیمان نەبووە بە ڕاپـۆرتی ڕاست و دوروست و لەسەر بنەمای ڕاستیـیەکان و گفتوگۆی کراوە و بەرپـرسیارکردن.

پـێویستە لەسەر هەموومان ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشانە ببینەوە کە لە بەرامبەر میدیای ئازاد و سەربەخۆدا هەن، لەوانە ئازاردانی جەستەیی و دەستگیرکردنی هەڕەمەکیـیانە. کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان بۆی دەرکەوتووە کە لە ساڵی 2020 ژمارەی پـێوانەیی تۆمارکراوە لە زیندانیکردنی ڕۆژنامەوانان لەسەر ئاستی جیهاندا. هەراسانکردن و سووکایەتیکردن لە ڕێگەی ئنتەرنێتەوە بە ڕۆژنامەوانان، بە تایبەتی ڕۆژنامەوانانی ژنان و ڕەنگی جیاواز [ کەسانێک سپی پـێست نەبن] لە زیادبووندایە. دەسەڵاتخوازان هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ بنکۆڵکردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و یاریکردن بە ڕاستیـیەکان، یان هەواڵی چەواشەکار بڵاودەکەنەوە تەنانەت لەو کاتەی دەبنە مایەی کەمبوونی کاری هەواڵسازی و دروستبوونی شوێنی زیاتر و زیاتری "بیابانی هەواڵ" [شوێنێک دەزگای ڕاگەیاندنی کەمی لێبێت یان هەر لێی نەبێت و هەواڵەکانی ئەو شوێنە ڕووماڵنەکرێت]لە سەرانسەری جیهاندا. ئەم هێرشانە هیچیان کەمتر نین لەو هەڕەشانەی لە هەموو شوێنێک لە دیموکراسی دەکرێن.

ئەمڕۆ لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری، ئاهەنگ دەگێڕین بۆ ئازایەتی و چاونەترسی ڕۆژنامەوانان لە هەموو شوێنێک. پـێزانینمان هەیە بۆ ئەو ڕۆڵە سەرەکیـیەی ڕۆژنامەگەری ئازاد دەیبینێت لە بنیادنانی کۆمەڵگەی سەرکەوتوو و میانڕەو و ئازاد. پابەندبوونی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بە پاراستن و بەهێزکردنی میدیای ئازاد و سەربەخۆ و هەمەڕەنگ لە سەرانسەری جیهاندا.
دەنگی کوردی ئەمریکا
به‌روار:  04/05/2021
153   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
لە چەند ڕاپۆرتێکدا پێشتر باسی ئەوەمان کردبوو ئەو کوردانەی ڕۆژئاوای کوردستان کە پەیوەندییان بە هێزەکانی وەکوو پەیەدە و یەپەگە هەبووە، دەزگای کۆچ داوای هاوڵاتینامەی سویدییان ڕەت دەکا درێژه‌ ...

ڕۆژی 2011.6.21
پێش دە ساڵ ماڵپەڕی مالمۆکورد لە نێتا بڵاو کرایەوە.
لەگەڵ بلۆک کردن و داخستنی دەیان ئەکاونتی لەفەیسبووک و یوتوب و ڤیمیۆ هێشتا بەردەوامە.
مالم درێژه‌ ...
ئەو رۆژەی جانتاكەت ئەكەیتە شانت و وڵات بەجێ ئەهێڵيت:-
- ئیتر تا ماویت هیچ شوێنێک وڵاتی تۆ نيه... نه وڵاتەكەیی خۆت (ئەوێ)، نه وڵاتی خانه خوی (ئێره)...
- نه توانای درێژه‌ ...
ژنێکی جوان سواری تەکسیەک دەبێ.
پاش ئەوەی ژنەکە دەگاتە ماڵەوە.
ژنە دەڵێ چەند دەکا؟
شوفێر دەڵێ: هیچ
ژنەکە دەڵێ: خۆ من ناتناسم بۆ پارەم لێ وەرناگری؟
شوف درێژه‌ ...
ڪابرایەك چووە ناو پاسێك و سڵاوی ڪرد ، ڪەس وەڵامی سڵاوەڪەی نەدایەوە ،، ئەویش بەوە زۆر پەست بوو ...
وتی ڪۆمەڵێ ڪەر و گا هەن وەڵامی سەلامەڪەشت نادەنەوە ...
شۆفێری پاسەڪە ڪ درێژه‌ ...

لە بەریتانیا چوم بۆ تەوالێت بۆ میزکردن لە تەنیشت پیاوێک وەستام ،پیاوەکە پرسی:
کوردی کاکە ؟
وتم بەڵێ
خەڵکی سلێمانیت ؟
وتم بەڵێ
وتی موالیدی هەفت درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   263
کۆی سه‌ردان:   23529776