قەرەیلان: هێزەکانی باشووری كوردستان تەنیا پشتیوانی لە دوژمن نەکەن بۆ ئێمە بەسە
قەریلان بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم شەڕە شەڕی هەموو کوردە، وتی: با هێزەکانی باشوور تەنیا پشتیوانی لە دوژمن نەکەن بۆ ئێمە بەسە، قەرەیلان هۆشداریشی دایە ئەو داگیرکەرانەی پێشتر لە باشوور جێگیر بوون.

ئاوێنه‌: بەبۆنەی ١ی ئایارەوە، موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل- نەپەگە، لە ڕێگەری جیهازی بێتلەوە بۆ گەریلاکانی لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین قسەیکرد و لە بەشێکی قسەکانیدا، ئاماژەی بە هەڵویستی هێزەکانی باشوور کرد.

لە بەشێک لە پەیامەکەیدا قەریلان بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم شەڕە شەڕی هەموو کورد و شەڕی پاراستنی کورد و دەستکەوتەکانییەتی، وتی: بەڵام هێزەکانی باشوور بوونەتە تەماشاکەری ئەم شەڕە، دەترسن لە بەرامبەر دوژمن دەنگی خۆیان هەڵبڕن، ئەمەش کێشە نییە، بەڵام با هاوکاریی دوژمن نەکەن، ئەمە بە تەنها بەسە بۆ ئێمە ، با سەیری تێکۆشانی گەریلا قارەمانەکان بکەن.

لە بەردەوامیدا قەرەیلا بە ئاماژەدان بە چالاکیی یەکینە ئاسمانییەکانی شەهید دەلال ئامەد لە کانی ماسی و چالاکیی هێزەکانی شەهید بەدران گوندک رەمۆ لە شیلادزێ، هۆشداریی دایە دوژمن و وتی: ئەم دوو چالاکییە بۆ هۆشداری بوو، ئەو داگیرکەرانەی کە پێشتر لە باشوور جێگر بوون، دەبێت نەجوڵێنەوە، پێویستە بەشداری ئەم شەڕە نەبن، ئەمە هۆشداری بوو، ئەگەر بەشداری شەڕ ببن لە هەموو شوێنێک دەبنە ئامانجی هێزەکانمان، ئەم دەرفەتە هەیە، باوەڕمان وایە کە ئەو پەیامە گەیشتە شوێنی خۆی. ئاوێنە
به‌روار:  03/05/2021
48   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...


بەر لە چەند ساڵێک لە یەکێک لەسەفەرەکانمدا گەنجێکی نەخۆش و غەمگینم ناسی بە ناوی «نەوزاد حارس»ـەوە. نەوزاد کوڕێکی رەشتاڵەی گەلێک هەست ناسک بوو، بەسەروڕوخسار زیاتر لە درێژه‌ ...
یەكێتی ئەوروپا:
🔻 نیگەرانین لە حوكمەكەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان
🔻 ئەم حوكمە كاریگەری لەسەر دەنگی ناڕەزایەتی‌و كاری رۆژنامەگەریی دەبێت
🔻 داوا لە حك درێژه‌ ...
لە پێش وێستگەى میترۆى شارى واشنتۆنى پاپتەختى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا. میوزیک ژەنێک بۆ ماوەى چل و پێنج خولەک جوانترین میوزیکى گەورە میوزیک ژەنەکانى دنیاى لێدا. دیارە پێشترو بە درێژه‌ ...
خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر پێنج دۆلار شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان وه‌ستایه‌ك و شاگردێكدا له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچن درێژه‌ ...

رونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

ئەمە دەڵێم حەقیقەتی ئەو وێنە و کۆبوونەوەکانمانە لەگەڵ کۆنسۆڵگەری ئەڵماناو ئەمریکا کە دادگای پێداچۆنەوەی ھەولێر لەژێر ھەژمۆنی پارتی بە درێژه‌ ...
عەقڵانی نیە كە ئەمەریكا تۆمەتبار بكەی بەوەی هاوكاری دارایی چەند ڕۆژنامەنووسێكی كردووە بۆ ئەنجامدانی تیرۆرستی لە كاتێكدا دەزانیت ئەگەر ئەمەریكا نەبێت حوكمڕانیەكەتان بە چەند ڕۆژێك د درێژه‌ ...
سوید
مەترسیدارترین مافیای سوێد بۆ هەتاهەتایە زیندانی دەكرێت

دادگەی سزا قورسەكانی مالمۆ لە سوێد بە تاوانی كوشتن و سپیكردنەوەی پارە سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بە درێژه‌ ...
دوێنێ بۆ پارشێو ناردمیان نان بکڕم، وەستابووم تا نۆرەم بێت.
ژنێک هات یەک تەشت مەکیاجی کردبوو، منیش بە سەرسووڕمانەوە ووتم:
پەکوو بەم پارشێوە و ئەو هەموو مەکیاجە!!!
درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1313
کۆی سه‌ردان:   23124373