کۆستەر و لۆری و پیکاب
موعارەزە و دەسەڵات
وەعدی وەزیر و خەیات
عەرەبی سوننە و شیعە
یان سۆنەر لە ئەشیعە
شارەوانی و کشتوکاڵ
جامیعە و رەوزەی مناڵ
رێی مێرگەپان لەناو شار
وەزعی ئەمساڵ و هی پار
پۆلیس و شارەوانی
ئەوقاف و ئاوەدانی
ئەرباب رجوع و کارمەند
لووتی خەج و سیامەند
ئەردۆغان و رۆحانی
ماستی تورکی و ئێرانی
دکتۆری پێست و دەروون
مانەوە و ئاوارەبوون
مانگرتن و تەحەمول
گورج و گۆڵ و شل و مل
پارێز و گیپەخواردن
رەنجکێشان و رابواردن
ماڵ و مەقەڕی فەوج
ئەنیشتاین و گەوج
شێرکۆ عەبدوڵا