ئیتاڵیا رەگەزنامەی فەخری بەخشییە عەبدوڵا ئۆجالان
شارەوانی شارۆچکەی رێندێ لە ھەرێمی کالابریای باشووری ئیتاڵیا، رەگەزنامەی فەخری بەخشیە عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).
میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، لەلایەن سەرۆکی شارەوانی و ئەندامانی ئەنجومەنی شارۆچکەی رێندێ لە ھەرێمی کالابریای باشووری وڵاتەکە، دەنگ بە پێدانی بەخشینی رەگەزنامەی فەخری بە عەبدوڵا ئۆجەلان دراوە.
ئامانج لە بەخشینی ئەو رەگەزنامە فەخریە پشتیوانی و پاڵپشتی ئیتاڵییەکانە لە مافی کورد و چارەسەکردنی دۆزی گەلانی ژێردەستە بە تایبەتی گەلی کورد لە وڵاتی تورکیا بەھۆی زوڵم و ستەمی دەوڵەتی تورکیا بێبەشکراون لە مافە مەدەنیەکانیان.
لەوبارەیەوە، مارچێلۆ مانا سەرۆکی شارەوانی رێندێ رایگەیاندووە، "ئێمە بە پێویستمانزانی بۆ سەرنجدان لە مافە مەدەنییەکان دووپاتبکەینەوە، بەتایبەتیش ئەو مافەی تورکیا لە کوردی قەدەغەکردووە".
راشیگەیاند، ئۆجالان ھەروەکو نیلسۆن ماندێلا سەرکردەی باشوری ئەفریقا لە زینداندایە، ئەو لەبری زەبر و زەنگ ئاشتی ھەڵبژاردوە، دەیەوێت کێشەی کورد بە ئاشتیانە چارەسەر بکرێت".
لە تورکیا کۆنفیدراڵی دیموکراتی پێشنیازی ئۆجالانە بۆ کۆمەڵگە، ئەوەش دانپێدانانی راستەوخۆیە بە رۆشنبیری و فرەئایینی و مافی رەگەزەکان.
شارۆچکەی رێندێ سەر بە پارێزگای کۆسێنزایە لە ھەرێمی کالابریا و ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی پەنجا ھەزار کەس دەبێت.
ئێن ئاڕتی
بهروار: 04/04/2021
2429 جار خوێندراوهتهوه
|