وانه‌یه‌ك له‌ ئه‌ڵمانه‌كانه‌وه‌🐓🐥🐔

چاره‌سه‌ری گرانبوونی نرخی مریشك چییه‌ ؟

بەیانیەک خەڵکی ئەڵمانیا بۆ کڕینی شیر ڕویان کردە مارکێتەکان، کە بینیان دوێنێ یەک لیتر شیر بە یەک یۆرۆ بوو، کەچی ئەمڕۆ بە 1.5 یۆرۆیە، هیچ کەس نەیکرد بە هاتوهاوار کەس لە سۆشیال میدیا کۆمێنت و پۆستی نەکرد، تەنها پێکەوە خەڵکی بڕیاریاندا شیر نەکڕن.
قوتوە شیرەکان گەڕێندرانەوە کارگەکان و هەر هەمان شەوی ئەو ڕۆژە ئەنگێلا مێرکڵ لە تەلەڤزیۆنی فەڕمی ئەڵمانیا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ داوای لێبوردنی لە خەڵکی کرد بەڵێنی پێدان لەسبەینێەوە نرخی شیر وەکو پێشتر بە یەک یۆرۆ دەفرۆشرێت.
جا ئەمە چەند ڕۆژێکە نرخی مریشک لە بازاڕەکانی کوردستان گران بووە هەموومان گلەیمان هەیە و بۆڵەبۆڵ دەکەین، کەچی هەمووشمان دەیکڕین.
یەک مریشک نەگەڕێنرایەوە دەواجینەکان بگرە گرانتریش بوو وە خەڵکیش بەردەوامە لە کڕینی مریشک وە هیچ کەسیش داوای لێبوردنی نەکرد.
پێکەوە بڕیار بدەن تەنها یەک هەفتە مریشک مەکڕن تا خۆیان بە ناچاری هەرزانی دەکەن.
ئەگەر بەپرسەکان خەمتان ناخوات خۆتان خەمی خۆتان بخۆن.
بڵاوی بکەنەوە بەشکم بۆ یەکەم جار لە شتێکدا یەکگرتوبین.
ئابووریی جیهان
پۆلەتیک
به‌روار:  28/03/2021
1442   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   218
کۆی سه‌ردان:   29231530