سوید کوردێکی باکووری دیپۆرتی بەلژیکا کردەوە
ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ئامنێستی (Amnesty) ڕەخنە لە بڕیاری دیپۆرتکردنی زۆزان بویوک دەگرێت و دەڵی لە ڕووی یاساییەوە مافەکانی پارێزراو نەبووە.
وەزیری داد مۆرگان یوهانسۆن لێدوانی بۆ بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سویدی لەم بارەوە ڕەت کردەوە و لە پەیامێکی نووسراودا وتی باوەڕی تەواوی بە بڕیاری پۆلیسی ئاسایش، دەزگای کۆچ و دادگای باڵای کۆچ هەیە.
جێی باسە پۆلیسی ئاسایشی سوید زۆزان وەکو مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵات دەبینێت، هەر بۆیە بڕیاری دەرکردن لە سویدی بەسەردا سەپاند.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 27/03/2021
144 جار خوێندراوهتهوه
|