ئۆجەلان بەتەلەفۆن لەگەڵ محەمەد ئۆجەلانى برای قسە دەکات

پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئاشکرای کرد کە ئۆجەلان پەیوەندیی تەلەفۆنیی کورتخایەنی لەنێوان محەممەد ئۆجەلانی ئەنجامداوە.

لە راگەیەنراوێکدا نووسینگەی یاسایی سەدە رایگەیاند، محەممەد ئۆجەلان، برا گەورەی بریکارمان عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەلایەن داواکاری گشتییەوە بانگکرا بۆئەوەی پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامبدات، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئەنجامدرا، بەڵام زۆر کورتخایەن بوو؛ لەکاتی قسەکردندا و دوای ماوەیەکی کورت پەیوەندییەکە پچڕا و دواتر بەردەوام نەبوو.

ئاماژەى بەوەشکردوە، لە رۆژی 27ی نیسانی 2020ـەوە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئۆجەلان دەستنەکەوتووە و دوایین چاوپێکەوتنیشی کە لەگەڵ پارێزەرەکانی ئەنجامیدا رۆژی 7ی ئابی 2019 بوو. لە 14ی ئاداری 2021دا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئۆجەلان هەندێک هەواڵ بڵاوکرانەوە. ئێمەش وەکو ئەرک و مافێکی یاساییمان و بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە تەندروستیی بەڕێزیان، داوای چاوپێکەوتنی راستەوخۆمان لەگەڵیدا کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە.

پارێزەرانی ئۆجەلان ئەوەى خستووەتەڕوو، بۆ زانینی دۆخی تەندروستیی ئۆجەلان، ئەمڕۆش داوایەکی دیکەیان پێشکێش کردووە بۆ دیداری لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی دوورگەی ئیمراڵی، بەڵام پێیان راگەیێندراوە داواکارییەکەیان جێبەجێ ناکرێت و "ئەمەش پێشێلکاریی زەقە لەڕووی یاساییەوە.

هەروەها ئەوەش هاتووە کە خێزانی حامیلی یڵدرمیش پەیوەندیی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە، بەڵام ئەویش کورتخایەن بووە و پچڕاوە، خێزانی عومەر خەیری کۆنار و ڤەیسێ ئاتاشی زیندانیانی دیکەی ئیمراڵیش دژی گۆشەگیرییان ئامادەی ئەنجامدانی پەیوەندییەکە نەبووە.

شارپرێس

به‌روار:  26/03/2021
99   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
خەندان-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "ئێجگار توڕەین" لەهێرشکردنەسەر هەرێمی کوردستان و خەڵکی عێراقیش بەدەست ئەو جۆرە توندوتیژیانەوە ئازار و مەینەتی زۆر درێژه‌ ...
کەنەدا چەندین ساڵە تەکنەلۆژیای چەک و کەرەستەی سەربا درێژه‌ ...
دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوک درێژه‌ ...

لەکۆندا کاهینەکان بە خەڵکی قورەیشیان دەگوت:
بۆئەوەی ئاواتەکانتان بەدی بێت، بتەکان داوای مانگاتان لێدەکەن !
ڕوونە بت قسەناکات ،ئەوەی مانگای پێویست بوو کاهینەکان درێژه‌ ...
کابرایەک سێ مناڵی سپی هەیه، مناڵی چوارەم ڕەش دەردەچێت.
لە دڵیدا دەبێ بەگرێ و هیچیش بەژنەکەی ناڵێ.
پاش ساڵانێک ژنەکەی نەخۆش دەکەوێ و ، لەسەرە مەرگا بەپیاوەکەی دەڵێ:
درێژه‌ ...
هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید د درێژه‌ ...

منیش گەواھی دەدەم، پڵنگەکانی بادینان، نەک ھەر دەستێک، دارستانێک دەست و مەچەکیان لەپشتە. بەدرێژایی زنجیرەچیاکانی زاگرۆس و تورووس، ملیۆنان دەست گوڵەباخی کۆڵەمستیان گرتووە و لە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   470
کۆی سه‌ردان:   22847319