مه‌راسیمى پرسه‌ى خوالێخۆشبوو (مامۆستا نوری عەبدوڵڵا) لە شاری زوتەمیر
بە ناوی کۆچبەرانی کورد و ڕێکخراوە کوردییەکانی هۆڵەنداوە، هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری خوالێخۆش بوو، (مامۆستا نوری عەبدوڵڵا) ئەکەین، باوکی بەڕێزان (کاک میدیا، مەریوان سۆران، سامان و ساسان). کۆچکردوو لەدایکبووی ساڵی 1930ی گەڕەکی  چوارباغی شاری سلێمانییە،  دەرچووی خانەی  مامۆستایانی ساڵی 1954ە لە بەعقوبە، مامۆستا نوری ماوەیەک مامۆستا بووە لە گوندی  خاوێ  لە ناوچەی  قەراخ،  تاکو  ساڵی  1957، پاشان  هاتۆتەوە  سلێمانی و لە  قوتابخانەی  مەولەوی سەرەتایی، هەتا  ناوڕاستی ساڵانی هەشتاکان لەوێ مامۆستا بووە تا خانەنشین کراوە،  بەداخەوە ئەوە  نزیکەی دە ساڵە توشی نەخۆشەیەکی کوشندە بووە، تا لە ڕۆژی 21/5/2018  کۆچی  دوایی  کرد.

بۆ ئاگاداری هاوڕێیان و دۆستان، ڕۆژی  یەکشەممە  ڕێکەوتی  27/5/2018 ، کاتژمێر یەک  بۆ پێنجی عەسر لە ماڵی مامۆستا (سالار عەبدوڵڵا)ی برای لە شاری زوتەمیر،  لەم  ناونیشانەی  خوارەوە پرسەی بۆ دائەنێن:

Fonteinbos 69

2715 XE Zoetermeer

بۆ زانيارى زياتر بەهۆی ژمارە تەلەفۆنی مامۆستا سالارەوە ئەتوانن پەیوەندی بکەن:

0624950701

 
 

هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو
به‌روار:  25/05/2018
1210   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   84
کۆی سه‌ردان:   29219872