هەندێک زانیاری گرنگ بۆ ئەو عیراقیانەی ئەیانەوێت لەدەرەوەی عیراق بەشداری لەهەڵبژاردنەکان بکەن
 سەبارەت بەو بەڵگەنامانەی ڕۆژی پێنج شەمە ۰٥/۱۰و هەینی ۲۰۱۸/۰٥/۱۱ مەرجە پێیان بێت
هەرکەسێک لەدەرەوەی عیراق بژی دوو لەم بەڵگەنامە عیراقیە بنەڕەتیانە پێبێت ئەتوانێت دەنگبدات
۱ـ کارتی نیشتیمانی یەکگرتوو
۲ـ پاساپورتی عیراقی
۳ـ شوناسنامەی باری شارستانێتی
٤ ـ شهادەی جنسیە عیراقی
٥ـ دفتر نفوسی ساڵی ۱۹٥۷ + وێنە
٦ ـ کارتی نیشتیمانی (بایومتری)+ وێنە
۷ـ موڵەتی شۆفێری عیراقی

یاخود یەک لەو بەڵگەنمانەی سەرەوە لەکەڵ یەکێک لەم بەڵگە نامە عیراقیە پشتیوانانەی پێبێت ئەتوانێت دەنگ بدات
۱ ـ کارتی الکترونی بایومەتری بێ وێنە
۲ ـ کارتی خۆراک (بایعی)
۳ ـ کارتی نیشتەجێ بوون
٤ ـ استمارەی تۆمارکردنی الکترونی دەنگدەر بۆ هەڵبژاردنەکانی دەرەوەی عیراق

یاخود یەکێک لەم بەڵگەنامە پشتیوانیە بیانیەی پێبێت ئەتواێت دەنگبدات بە مەرجێک یەکێک لە ۷ بەڵگەنامەبنەڕەتیە عیراقیەکەی سەرەوەی پێبێت
۱ ـ کارتی پەنابەری دەرچوو لە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR)
۲ ـ بەڵگەنامەی خاچی سوور یان بەڵگەنامەی مانگی سوور
۳ ـ مۆڵەتی شوفێری لە سوید یان ئەو وڵاتە ئەورپیە لێی نیشتەجێیە
٤ ـ شوناسانمەی مافی مانەوە لەو وڵاتەی لێی نیشتەجێی ( ID kort)
٥ ـ پاسپورتی نوێی ئەوروپی
٦ ـ بەڵگەنامەی لەدایک بوونی لە باڵوێزخانیە عیراقی دەرچووبێت لەگەڵ پشتیوانیەکی باڵیوزخانەکە
۷ ـ بەڵگەنامەی دەرچوون لەیەکێک لە زانکۆکانی ئەوروپا بە مەرجێک پشتڕاست کرابێتەوە لەوەزارەتی دەرەوە ( نوسخەی ئەسڵی )
۸ ـ بەڵگەنامەی پەنابەرێتی نیشتیمانی لەدەروەی وڵات ( لەوڵاتی ئەوروپی نیشتەجێ تیایدا دەرچووبێت

تێبینی / تا ئەمڕۆ کە ڕوژی سێ شەممەیە ۲۰۱۸/۰٥/۰۸ فوتوکوپی هیچ بەڵگەنامەیەک ڕۆژی هەڵبژاردن کاری پێناکریت
زاهیر تۆفیق


به‌روار:  08/05/2018
964   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   525
کۆی سه‌ردان:   29230102