یادی 30 ساڵەی هەڵەبجە لە لوند
لەیادی ٣٠ ساڵەی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەدا
ئاگادارییەک لە دانەرانی درەختی هەڵەبجەوە
بۆکوردان و کۆچبەرانی دانیشتووی سکۆنا:
بە بۆنەی ساڵیادی ٣٠ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەوە لەلایەن ڕێژیمی گۆڕکراوی سەدامەوە، کۆبوونەوەیەک لە کاژێری ٥ی رۆژی ١٦/٣/٢٠١٨‌دا لە هۆڵی قوتابخانەی (پۆڵ هێم سکولان) لە شاری لوند سازدەکرێت و فلیمێکیش لەسەر هەڵەبجە پیشاندەدرێت، پاشان بەشداران سەردانی درەختی هەڵەبجە دەکەن لە پارکی گەل کەنزیک شوێنی کۆبوونەوەکەیە. بەهیوای بەشداریتان.
Polhemskolan LUND
Trollebergsvägen41
Program
17-18 Tal,musik
18-19Film
19-20 Promenad till Halabjaträdet
وا لێرەدا هەندێ زانیاری لەسەر درەختی هەڵەبجە وەبیرتان دێنینەوە:
درەختێکی بيرەوەری لە سويد
بۆ قوربانيەکانی هەڵەبجەو ئەنفال
کاتێک سيروان دەباغ لەگەڵ هاوڕێ سويديەکانی قسەی کرد‌و باسی کوردی لەگەڵ کردن سەرسام بوو کە ئەم کۆمەڵگەيە چەند کەم لەسەر کورد‌و ئەو ناخۆشيانەی لە کورد روويانداوە دەزانن, وێڕای نەزانين لەسەر هەڵەبجە سيروان کاتێک لەگەڵ خێزانەکەی سلێماني‌ی کوردستانی باشووری بەجێهێشت تەمەنی چوار ساڵان بوو، لە ساڵی ٢٠٠٩دا بوو کە دەستی کرد بە قسەکردن و باسی پرسێک بۆ قسەوباس وکارکردن لەگەڵ سياسەتمەدارەکان کە درەختێکی بيرەوەری بۆ قوربانيانی هەڵەبجە لە سويد بڕوێنن.
دووساڵ پاشتر (پەروين ئێرانزادێنە) کە کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە لە ئورمێوە، هاتە ناو پڕۆژەکە.
درەختی بيرەوەريەکەی هەڵەبجە لە ٣٠/ مارتی ٢٠١٣دا روێندرا، ئەمەش دوای چوار ساڵ هەوڵدان (بە نامەناردن و تەلەفۆن کردن) بە سەرۆکايەتیی سيروان و بە يارمەتیی کوردانی دەوروبەرو سويديەکانی خەڵکی سويد بە رێگەی پيتاک و يارمەتیی و پشتگيری کردن.
سيروان و پەروين دەيانەوەێ ئەو پيتاکەی لە خەڵکەوە(لە کوردان و خەڵکی ديکەی سويدەوە) وەريانگرتووە بۆ ناساندنی هەڵەبجەو رواندنی درەختەکەو راگەياندن و بڵاوکردنەوەو کۆبوونەوەو قسەوباس لەسەر هەڵەبجە خەرجی بکەن و چاوەروانيشن لەکاتی کردنەوەو دانانی درەختەکەدا لە هەرێمی کوردستانيشەوە نوێنەران بەشداری و هاريکاری بکەن.
بۆیە ناونرا (Drexty Halabja - Halabjaträdet) درەختەکە ناونراوە
دره‌ختی هه‌ڵه‌بجه) چونکه گه‌وره‌ترين بۆمبی کيميايی له‌وێ به‌کارهێنرا، به‌ڵام لهراستيدا دره‌خته‌که بۆ يادی ئه‌نفال و جينۆسايدی کورديشه. سيروان ده‌لێ: "دره‌ختی هه‌ڵه‌بجه بۆيه روێندراوه که زانياری بدات به خه‌ڵک و بۆ رێز‌و بيرهوهری قوربانيانی هه‌ڵه‌بجه‌و جينۆسايدی کورد له‌کاتی ئه‌نفالدا له‌گشت ناوچه‌کانی کوردستان.
له‌ئاداری 1988دا، له کۆتايی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عراق – ئێران‌دا،سه‌دام حوسه‌ينی ديکتاتۆر فه‌رمانی دا که هه‌ڵەبجه بدرێته به‌ر بومبی کيميايی و له ماوه‌يه‌کی کورت‌دا نزيکه‌ی شه‌ش هه‌زار که‌س له هه‌ڵه‌بجه کە زۆربه‌يان ژن و منداڵ بوون شههيدکران.
بيرۆکه‌ی روواندنی ئه‌م دره‌خته له لايه‌ن سيروانهوه له ئاداری 2009دا باسکرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سويديهکان باسی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌و رووداوی کيميابارانهی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌کانی ديکه‌ی کوردستانيان وه‌ک خۆی نه‌ده‌زانی. ئه‌مه له‌کاتێکدا که گه‌لی کوردستان گه‌وره‌ترين نهتهوهيه که‌تا ئێستا بێ ده‌وڵه‌ته.. سيروان و په‌روين دره‌ختێکیان هه‌ڵبژارد به‌ناوی( داوڤيديا) کهسيمبۆلێکه بۆ ئاشتی و شيوه‌ن. وه‌ک په‌روين ده‌ڵێ:
(دره‌خته‌که له‌سه‌ره‌تاوه لهچينهوه هێندراوه، له‌لايه‌ن کهسێکهوهبهناوی داڤيد)، ناوی دره‌خته‌که به کوردی(دار کۆتره- دار که‌ڤۆک)، يان داردهستماڵ، له‌به‌رئه‌وه‌ی گوڵه‌کانی دره‌خته‌که ناوی کۆترو دهسماڵت بيردهخەنهوه، هه‌ردوکيان وايان بيرکردۆتهوه که ئه‌م دره‌خته سيمبۆلێکی راست و ته‌واوه بۆ بيرۆکهکهيان. سيروان ده‌ڵێ:" خه‌ڵک ده‌توانن بڵێن ئه‌م دره‌ختی کۆتره دره‌ختێکه بۆ ئاشتی و شيوه‌ن" تا ئه‌م دره‌خته زانياری بدات به خه‌ڵک لهسويد که‌ئه‌وه‌ی له کوردستان رووی دا جينۆسايدبوو، که ئه‌مه‌ش لهسويد به فه‌رمی برياردراوه، به‌تايبه‌تی دره‌ختێکه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ قوربانيهکان له‌ياد نه‌کرێن.
سيروان وای بهبيردا دێت که له هه‌موو يادێکی 16ی ئاداردا لێرە خه‌ڵک لای ئه‌م دره‌خته کۆده‌بنه‌وه.
دره‌خته‌که له‌گه‌ڵ تابلۆيهک لەژێریدا، شاره‌وانی لوند پاره‌که‌ی بۆداوه.
سيروان هيواداره ئه‌م دره‌خته به‌ناوبانگ بێت.
سيروان و په‌روين له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی تريان که‌دوو کيژن به‌ناوه‌کانی (گوربه‌ت و ديلان)له2011دا لهکۆبونهوهيهکی گشتی دا له‌شاری لوند که 250 که‌س ئاماده‌بوون رۆژی هه‌ڵه‌بجه‌يان يادکردهوه.
سيروان ده‌ڵێ: " ئه‌و يادکردنهوهيه زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌چوو، کوردان و خه‌ڵکی سويدو سياسه‌تمه‌داران و رۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران ئاماده‌بوون.
فه‌رهاد شاکهليی شاعيرو نوسه‌ر لهستۆکهۆڵمهوه بانگهێشت کرابوو، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا چه‌ند پارچهشيعرێکی خۆی پێشکه‌شکرد که له لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆڕه‌که‌وه کران به سويدی..
هه‌روا د. بورهان ياسين مامۆستای مێژو له زانکۆی لوند له وتارێکيدا بهسويدی باسی رووداوی کيميابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد‌و، له‌باره‌ی ئه‌نفاله‌وه هه‌ندێ راستيی خستهپيش چاوی ئاماده‌بووان.
نوسه‌رێکی سويدی به‌ناوی (تۆرد ڤالستروم) ئامادەی کۆڕەکەبوو، ناوبراو له‌ساڵانی هه‌فتاکاندا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان لهچياکانی کوردستان بووه‌و پاشان کتێبێکی چاپ و بڵاوکردۆته‌وه به‌ناوی( هه‌ر چياکان هاوڕێمانن)، ناوبراو کاتی خۆی ديداری له‌گه‌ڵ بارزانی مسته‌فادا بووه.
کورده‌کانی شاری لوند (که سه‌رژمێری شاره‌که پتر له‌سه‌د هه‌زار که‌سه)لەگەڵ کوردانی دیکە هه‌موو ساڵێک يادی هه‌ڵه‌بجه ده‌کەنه‌وه، سيروان و په‌روين هيوادارن کهلهمهولا ئه‌و ياده له باخچه‌ی گه‌ل له نزيک دره‌ختی هه‌ڵه‌بجه‌ش بکرێته‌وه.
شايانی باسه هه‌ندێ له رۆژنامه‌و گۆڤار‌و راديۆکانی ناوچه‌که وه‌ک(سکۆنسکا داگ بڵادێت، سيدسڤێنسکا داگ بڵادێت، راديۆی سويد، رۆژنامه‌ی رووداو بهئينگليزی...تاد. بابهتيان له‌باره‌ی ئه‌م دره‌خته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه بڵاوکردۆته‌وه
بهروار: 15/03/2018
1433 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|