پرسه‌ى خوالێخۆشبوو خاتوو (سوعاد شێخ ئەحمەد) لە هۆڵندا

مه‌راسیمى پرسه‌ى خوالێخۆشبوو

خاتوو (سوعاد شێخ ئەحمەد)

لە زوتەرڤاودە نزیک شاری لایدن

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بە خزمان و هاوڕێیان و دۆستانی رائەگەیەنین، خوالێخۆش بوو (خاتوو سوعاد شێخ ئەحمەد)، هاوسەر شەهیدی نەمر (مامۆستا کەمال کوردی)، ڕۆژی 1 1 - 03 - 2018  لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد. خوالێخۆشبوو دایکی بەڕێزان (کاک مەریوان کوردی) لە شاری زوتەمیر و (کاک پشتوان کوردی)یە لە شاری سلێمانی.

بە ناوی کۆچبەرانی کورد و ڕێکخراوە کوردییەکانی هۆڵەنداوە، پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری خوالێخۆش بوو ئەکەین. داواکارین لە یەزدانی مەزن، ئەمە دوا ناخۆشیی ئەو خانەوادە بەڕێزە بێت و کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات. بەم بۆنەیە کەسوکار و هاوڕێیان و دۆستانی ڕۆژی یەکشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی  18 - 03 - 2018  کاتژمێر   13:00یەکی پاشنیوەڕۆ تا 17:00 تا پێنجی عەسر له‌م ناونیشانه‌ی خوارەوە له‌ شارۆچکه‌ی زوته‌رڤاوده نزیکی لایدن پرسه‌ی بۆ دائه‌نێن‌:

Kooikersplein 1

 2382 EG Zoeterwoude-rijndijk

بۆ زانيارى زياتر بەهۆی ئەم ژمارە تەلەفۆنانەوە: کاک شێخ جەمال: 0613197974، کاک ئالان: 0644209899

 

 

 

هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو

 

پرسەکانی هەندەران بۆ مالمۆکورد بنێرن

به‌روار:  13/03/2018
1453   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   66
کۆی سه‌ردان:   16972988