بۆ پشتگیری عەفرین هونەرمەند مامۆستا شۆڕش قەرەداخی چالاکیەکی هونەری لە یانەی کوردی"میدیــــــا" ی ئەمستردام پێشکەش دەکات

بۆ پشتگیری و هاودەنگی و دژی پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین

هونەرمەند مامۆستا شۆڕش قەرەداخی

چالاکیەکی هونەری لە یانەی کوردی"میدیــــــا" ی ئەمستردام پێشکەش دەکات

ڕۆژی یەکشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی  11 - 02 - 2018  کات 14:00   



پاش سڵاو و ڕێز،

داوا لە ئێوەی ئازیز و خۆشەویست و سەرجەم ڕێکخراوە کوردییەکانی هۆڵەندا هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و نوسەرانی کورد و تێکڕای دۆستەکانمان دەکەین، با بە دەنگ خۆڕاگری و بەرخودانی خوشک و براکانمانەوە بچین لە شاری خۆڕاگری عەفرین، کە ماوەی دوو هەفتە زیاترە به‌وپه‌ڕی خۆڕاگرییەوە بەرگری لە خاک و نیشتمانی لە خوێن هەڵکێشراوی خۆیان دەکەن، ئازایانە لەژێر بۆردوومان و هێرشی سوپای ڕژێمی فاشیستی تورکیا، نەک هەرتوانیویانە بەرگری بکەن، بەڵکو بەگژمەحاڵدا چونەتەوە و لمۆزی خوێناوی فاشیستەکانیان شکاندووە، لە کاتێکدا بە ئاشکرا و بە هەموو چەکێکی قەدەغەکراو، بە بەرچاوی هەموو کۆمەڵگای خەڵەتاوی نێودەوڵەتی دنیاوە، جارێکی دیکە کورد کۆمەڵکوژ دەکەنەوە. پێکەوە و با هاودەنگ و پشتیوانی خوشک و براکانمان بین لە ڕۆژئاڤا، ئامادەبوونتان ئەرکێکی کەمی نیشتمانی و مرۆڤانەیە، لەم ناونیشانەی خوارەوە:

 Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a,  1094 JN Amsterdam

 

ڕۆژی یەکشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی  11 - 02 - 2018  کات 14:00   

 

لیژنەی سەرپەرشتی یانەی کوردی "میدیـــا"

 

بە هۆی ئه‌م ئیمه‌یڵ و ژماره‌ته‌له‌فۆنانه‌وه، ئەتوانن زانیاری زیاتر وەربگرن‌‌؛ کاک ئالان ئه‌مین: 0655873577، کاک ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید: 0645262337،

سەردار فەتاح ئەمین: Whatsapp& Viber: 06-8495087    ، یان ئیمه‌یل ئه‌درێسی "میدیـــا":

k[email protected]

 

سەرنج:

چەندین  خێرخواز و کڵێسای هۆڵەندی، کەمپینێکی پشتگیرییان دەستپێکردووە بە کۆکردنەوەی  جلوبەرگی  هەمەجۆر  بۆ  شاری عەفرین،  بەتایبەتی  کڵێسەکانی  حەوزی  ڕۆتەردام،  خۆشیان  هۆکاری گواستنەوەیان لەسەر حسابی خۆیان ئامادەکردووە، پێشنیار دەکەین هەرکەسە لای خۆیەوە بەشداری ئەم کەمپینە بکات  .کڵێسەکە  هەردەم  کراوەیە و ئەمەش ئەدرێسەکەیەتی:

Stg Home for kurds Afrin

Zuidhoek-232

3082 PS –Rotterdam

 

به‌روار:  07/02/2018
651   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   334
کۆی سه‌ردان:   29232480