یادی 72مین ساڵوەگەری دامەزرانی کۆماری کوردستان لە مهاباد

کۆمەڵەی مالمۆکورد، ئێوارەی شەممە ٣ی فێبرواری لە هۆڵی کتێبخانەی گاراژێتی مالمۆ، ڕێووڕەسمێک بە بۆنەی ٧٢مین ساڵوەگەری دامەزرانی کۆماری کوردستان لە #مهاباد بەڕێوەدەبات.

پاش گەیشتنی میوانان، ڕێووڕەسمەکە بە کۆڕێکی د. بوڕهان یاسین, مامۆستای زانکۆی لوند دەستپێدەکات کە ناوبراو تێیدا باسێک سەبارەت بە هەلومەرج و چۆنییەتی دامەزرانی کۆماری کوردستان پێشکەش دەکات و ئاوڕێک وە ڕەوشی ئێستای کوردستانیش ئەداتەوە. پاشان بەڵگەفیلمێکی کورت تایبەت بەو یادە پێشکەش دەکرێ و لە درێژەی شەوئاهەنگەکەدا کۆمەڵێک پڕۆگرامی تر وەک، موزیکی زیندوو و سروودی شۆڕشگێڕی بەردەوام دەبێت و بە یاری سەرنجڕاکێش و کێبڕکێ بۆ مناڵان و گەنجان سەبارەت بە مێژووی کۆمار و جوگرافیای کوردستان و خوێندنەوەی بروسکەی پیرۆزبایی حیزب و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، تا درەنگانی شەو درێژە پەیدادەکات.

- چا، قاوە، میوە و شیرینی بۆ میوانان دابین کراوە
- بەشداریکردن بۆ مناڵانی ژێر ١٢ ساڵ بەخۆڕاییە، بۆ ئەندامانی کۆمەڵەی مالمۆکورد ٢٠ کڕۆن و غەیرە ئەندامەکانیش ٥٠ کڕۆنە. پارەکە بۆ قەرەبووکردنی تێچووی چالاکییەکە و خاوێنکردنەوەی شوێنەکە و هتد تەرخان دەکرێ.

کات: شەممە ٠٣-٠٢-٢٠١٨ کاتژمێر ١٨:٣٠ تا ٢٣:٣٠
شــــوێن: گاڕاژێت، لۆننێ گاتان ٣٠، ٢١٤٤٦ مالمۆ
----------------------------------

Sv:
MalmöKurd Förening firar 72:a årsdagen till bildandet av Kurdistan Republiken i #Mihabad på Garaget Bibliotek. Firandet börjar med Lund universitets professor Dr. Burhan Yasins föreläsning om 2y Rebendan och fortsätter med bland annat Dokumentär visning om Kurdistan Republiken, liv kurdisk musik, spännande tävlingar och spel för barn och ungdomar relaterad till kvällens tema, fika osv.

Tid: Lördag 2018-02-03 kl. 18:30 - 23:30
Plats: Garaget, Lönngatan 30, 214 46 Malmö
-----------------------------------------
Kûrmancî:
Komeleye MalmöKurd (MKF) bi sedema 72mîn salvegera damezrana Komara Kûrdîstanê li Mihabadê, cejnêk netevî çêdike. Dr. Burhan Yasin، di ve dê gûtarek derbarê Komara Kûrdîstan pêşkeş dike. MKF fika ji bo mîvanên hêja amadekirîye u hatin ji bo hemû kese.
Dem: Şemme 2018-02-03 katjmêr 18:30 - 23:30 
Plats: Garaget, Lönngatan 30, 214 46 Malmö


به‌روار:  28/01/2018
1575   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   60
کۆی سه‌ردان:   17296057