پرسەی حاجی حەمەصاڵح خەیات دەربەندیخانی لە شاری دەنهاخ

مەراسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو

حاجی حەمەصاڵح خەیات دەربەندیخانی

ڕۆژی شەممەی ڕێکەوتی 06-01-2018

کاتژمێر 13:00  تا  16:00  لە شاری دەنهاخ لە هۆڵی سەنتەری کۆمەڵایەتی کەلتوری هۆڵەندی بەڕێوەئەچێت

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

    کل نفس ذائقة الموت ونبلوکم بالشر والخیر فتنة والینا ترجعون.(الانبیاء ٣٥)

هەموومان لەلای خوای گەورەوە هاتووین و هەر بۆ لای ئەویش ئەگەڕێینەوە،

بە ناوی ڕێکخراوه‌ کوردیه‌کان و کۆچبەرانی کورد له‌هۆڵه‌ندا، پرسەو هاوخه‌می خۆمان ئاڕاستەی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (حاجی حەمەصاڵح خەیات دەربەندیخانی) ئەکەین،باوکی بەڕێزان(د.مجید کە ئێستا لە کوردستانە و د. حەمە علی لە بەریتانیا و محمد و عبداللە لە کوردستان و ڕزگار گوتاربێژی پێشووی مزگەوتی بەهەشت لە دەنهاخ)، بەداخەوە خوالێخۆش بوو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 02-01-2018 لە کوردستان کۆچی دوایی کردووە.

داوکارین لە یه‌زدانی مه‌زن، کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات. سه‌بوری و ئارامیش بۆ خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی بگه‌ڕێته‌وه‌، بەم بۆنەیەوە خانەوادەی خوالێخۆش بوو، بڕیاریداوە رۆژی شەممە ڕێکه‌وتی 06-01-2018 لە شاری دەنهاخ، هۆڵی لە سەنتەری کۆمەڵایەتی کەلتوری هۆڵەندی، له‌م ناونیشانه‌ی خوارەوە پرسه‌ی بۆ دابنێن، پرسەکە بۆ پیاوان و ژنانە .

stichting Sociaal Cultureel Centrum in Nederland

De la Reyweg 297,  2571 EH Den Haag, Nederland

 کاتژمێریەکی پاشنیوەڕۆ بۆ چواری عەسر  13:00  تا  16:00 ،  بۆ زانیاری زیاتر لە رێگەی ژمارە ته‌له‌فۆنی کاک ڕزگارەوە ئه‌توانن پەیوەندی بکەن: 0642230092

هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو

 

به‌روار:  04/01/2018
1066   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   114
کۆی سه‌ردان:   17289818