کەمپینێك بۆ گۆڕینی پیتی کوردی بۆ شێوازی لاتینی
کەمپینێك بۆ گۆڕینی پیتی کوردی بۆ شێوازی لاتینی
مطلق الحملة: عەزیز ئەحمەد حەمە وە هیوا علی
موجهة ل: بۆ هەموو کوردان بە تایبەتی باشووری کوردستان
التاريخ: 03-12-2017
بەڕیز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
بەڕێز وەزیری پەروەردە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
بابەت / گۆڕینی خوێندنی کوردی بۆ پیتی لاتینی
ســــڵاوێکی گـــەرم
بۆ هەموان ئاشکرایە کە زمان ڕۆحی میللەتە ، ئەو گەلەی زمانی بسڕێتەوە خۆیشی بەرەو نەمان دەچێت ، هەربۆیەشە پاراستنی زمان وپەرەپێدانی واتە پاراستنی نەتەوە .
دووان لەو هۆکارە سەرەکیانەی بونەتە هۆی مانەوەی نەتەوەی کورد بە زیندویی ، چیاکانی کوردستان و زمانی کوردیە ، ئەگەر ئەم هۆکارانە نەبوایە لەمێژ بوو کورد دەتوایەوە لەناو نەتەوە سەردەستەکان کە داگیرکەرانی کوردستانن ( عەرەب ، تورک ، فارس ).
پسپۆڕانی زمانناسی ، ئەوانەی تایبەتمەندو شارەزای زمانی کوردین لەمێژە ووتویانە باشترین ڕێنوس بۆ زمانی کوردی ئەوەیە کە زمانی کوردی بە ( پیتی لاتینی ) بنوسرێت نەک بە ( پیتی عەرەبی )
بێجگە لەمەش ، چەندین هۆکاری تر هەن کە وامان لێدەکەن بێینە سەر ئەم باوەڕە کە بەکار هێنانی پیتی لاتینی بۆ ڕێنوسی کوردی زۆر باشترە لەوانەش .....
1- دەبێتە هەنگاوێکی فیعـلی بۆ جیابونەوە لە عەرەبی عێراق وە دەبێتە دانانی بەردی بناغەی جیابونەوەمان لە عێراق .
2- لەم ڕۆژگارەدا بەهۆی بەکارهێنانی کۆمپیوتەرو تەکنەلۆجیای نوێــوە کە لە جیهاندا زۆربەیان پیتی لاتینی بەکار دێنن ، باشتر وایە ئێمەی کوردیش ئەو جۆرە پیتە بەکار بێنین بۆ نەوەکانی ئێستاو داهاتوومان کە ئاسانکاری زۆرمان بۆ دەکات .
3- بەکار هێنانی پیتی لاتینی بۆ زمانەکەمان دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ دروستکردنی زمانی ستانداردی کوردی لە داهاتوودا .
4- زمانی کوردی لە خێزانی ( زمانەکانی هیندۆ ئەوروپی یە ) هەر بۆیەشە لە دەربڕیندا پیتی لاتینی گونجاوترە بۆی .
5- دوو پارچەی تری کوردستان ( باکورو ڕۆژئاوا ) ئەوانیش پیتی لاتینی بەکار دێنن بۆ نوسینی کوردی .
ئێمە ئەم کەسانەی لەخوارەوە ئیمزامان کردوە داواتان لێدەکەین ، بگرە تکا کاریشین لێتان کە ئیتر دەست پێ بکرێت لە باشوری کوردستان منداڵانی کورد لە قوتابخانەکاندا بە پیتی لاتینی فێری خوێندن و نوسین بکرێن ، هیوادارین بەپیر داواکاریەکەمانەوە بێن چونکە هەنگاوێکی زۆر گرنگە و دەبوایە ئەم کارە زووتر بکرایە .
سوپاسی هەموو دڵسۆزێک دەکەین کە لەم کەمپەینە بەشدار دەبن و هاریکاریمان دەکەن بۆ خزمەتی زیاتر بە زمانی شیرینی کوردی
کلیکی ئێرە بکەن بۆ پشتگیری وناونووسین
بهروار: 05/12/2017
1693 جار خوێندراوهتهوه
|