کۆڕ و خەڵاتی ڕێزلێنانی هاوڕێیانی بۆ خاتوو مەریەم زەرزا لە شاری ئەمستردام
کۆڕ و خەڵاتی ڕێزلێنانی هاوڕێیانی
بۆ خاتوو مەریەم زەرزا
لە شاری ئەمستردام
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 09-12-2017 کات19:00
,
پاش سڵاو و ڕێز،
به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه، هاوڕێ و دۆستە نزیکەکانی بەڕێز (خاتوو مەریەم زەرزا)، به پێویست و ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان زانی، وه‌ک ئه‌مه‌ک و وه‌فایه‌ک به‌رانبه‌ر ڕه‌نج و ماندووبوون و سوتاندنی چه‌رده‌یه‌ک له مۆمی ته‌مه‌ن و ژیانی خۆبەخشی خۆی بۆ بزاڤی ژنانی کورد بە تایبەتی و کۆچبەرانی کورد بە گشتی لە تاراوگە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئێوارەیەکی رێزلێنان و خەڵاتێکی تایبەت بۆ بەڕێزیان ئامادە بکەن و دیاریەکی ڕەمزی پێشکەش بکەن، وەک کەسایەتیەکی کوردی ناسراوی خۆبەخش و خۆشەویستی تاراوگە.
خۆشحاڵ ئه‌بین ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 09-12-2017 کات19:00 حەوتی ئێوارە، وەک هاوڕێیەکی تایبەتی بەڕێزیان له‌و کۆڕەدا ئاماده‌بن، بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه و بەخشینی ئەو خەڵاتە، که له لایه‌ن دوستان و هاوڕێیانیه‌وه بۆی ئامادەکراوە، له شاری ئه‌مستردام، لەم ناونیشانەی خوارەوه:
Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a, 1094 JN Amsterdam
به خۆشحاڵیه‌وه هاوڕێ و دۆسته دێرینه‌کانی خاتوو مەریەم زەرزا و خانەوادەکەی بۆ ئه‌م کۆڕی ڕێزلێنانه ئاماده ئه‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دیداری شاد بن و ماندووبوونی ئەو چه‌ندین ساڵه‌ی له نزیکه‌وه به‌رز بنرخێنین، له‌گه‌ڵ هیواخوازی ژیانێکی ئاسوده و تهندروستیەکی باش و ته‌مه‌نی درێژ بۆ هەمووان.
لیژنەیەک
لە هاوڕێ و دۆسته دێرینه‌کانی
بۆ په‌یوه‌ندی:
Begard Irfan: Mob & Whatsapp & Viber: +31640722400
Sherko Irfan: Mob & Whatsapp & Viber: +31629391908
Maysoon Aziz: : Mob & Whatsapp & Viber: +31623436783
Rokan Salhi: Mob & Whatsapp & Viber: +31653157417
Wirya Karadakhi: Mob & Whatsapp & Viber: +31685568566
Pemaan Karim: Mob & Whatsapp & Viber: +31610770028
Mob & Viber: 06-47988634, Whatsapp& Viber: 06-8495087
[email protected]
بهروار: 04/12/2017
1236 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|