سەفەری یەکەمی ڕۆمانی شاری مۆسیقارە سپییەکان لە بەرلینەوە دەست پێدەکات

لە ڕۆژانی 6 بۆ 16 ی مانگی 9، فیستفاڵی ئەدەبی بەرلین بەڕێوەدەچێت.
فیستفاڵی بەرلین یەکێکە لە گەورەترین و گرنگترین فیستفاڵە ئەدەبییەکانی ئەوروپا، کە ساڵانە دەستەبژێرێک لە باشترین نوسەرانی دونیا تێیدا بەشداردەبن.
ئەمساڵ نوسەرانی زۆر گەورەی وەک (سەلمان ڕوشدی، ئەلیف شەفیق، دۆنا لیۆن، ئیلیۆت واینبێرگەر، ئەرنداتی ڕۆی) بەشداری فیستفاڵی بەرلینن . بۆ یەکەمجار ئەدەبیاتی کوردیش لەوێ ئامادەدەبێت.
دەستپێکی یەکەمی دەرکەوتنی ڕۆمانی ( شاری مۆسیقارە سپییەکان) لە 8 ی 9 دا لە فیستفاڵی بەرلین دەبێت. یەکێکە لە دەنگە ناسراوەکان «ماتیاس شێروینیکاس» ، کە دەنگێکی ناسراوی بواری دۆبلاژ و نواندنی ڕادیۆیی و کۆمێنتار خوێندنەوەیە، تێکستە ئەڵمانییەکان دەخوێنێتەوە.
شوێنی کۆڕەکە ئەم ناونیشانەی خوارەوە

Haus der Berliner Festspiele
Schaperstr. 24, 10719 Berlin
19:30 Uhr

جێی ئاماژەیە کە ئەم ڕۆمانە لە وەرگێڕانی (پێشەوا فەتاح)ە
ئەوانەشی دەیانەوێت پێشوەخت کتێبەکە لە ئەمەزۆن داوابکەن، دەتوانن بچنە سەر ئەم لینکەی خوارەوە
https://www.amazon.de/dp/3293005209
پەیجی دواهەمین هەناری دونیا

به‌روار:  18/08/2017
1520   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   573
کۆی سه‌ردان:   29229924