کۆڕی نوسەر و وەرگێڕ کاک شەفیقی حاجی خدر لە ئەمستردام


دەربارەی خەرمانی کتێبە وەرگێڕاوەکانی

له‌ هۆڵی یانه‌ی کوردی "میدیــــا" له‌ئه‌مستردام

 

ڕۆژی یەکشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 16-07- 2017 کات 13:00 یەکی پاشنیوەڕۆ




یانه‌ی کوردی "میدیـــا" له‌ هۆڵه‌ندا، ئێوه‌ی ئازیز بانگێشت ئه‌کات، بۆ ئامادەبوونتان لە کۆڕێکی رۆشنبیری روبەڕوودا، بۆ نوسەر و وەرگێڕی کارامە کاک شەفیقی حاجی خدر دەربارەی ئەو شاکارە وەرگێڕاوانەی، کە بریتییە لە 12 کتێبی ناوازە، لە زمانەکانی ئینگلیزی و هۆڵەندییەوە، وەرگێڕاون و بە چاپی گەیاندوون.
کاک شەفیقی حاجی خدر، لەم کۆڕە ڕووبەڕووەدا، تیشک ئەخاتە سەر ئەزموونی کاری وەرگێڕانی خۆیی و باس لەوە ئەکات چۆن وەک مافناس و سیاسیەک رووی لە کاری وەرگێڕان کردووە.

شایانی باسە وەرگێڕ لەو شارکارانە تا ئێستا وەریگێڕاوەنەتە سەر زمانی کوردی و بڵاویکردونەتەوە، دوو ڕۆمانی نوسەری ناسراوی هۆڵەندی قادر عەبدوڵڵای بە رەگەز ئێرانی تێدایە، کە بریتیین لە رۆمانی (خانووکەی مزگەوتێ و خەتی بزماری).

لەم کۆڕەدا ئامادەبووان لە نزیکەوە ئەتوانن بە خەرمانی وەرگێڕانەکانی کاک شەفیقی حاجی خدر ئاشنابن و گفتوگۆی لەگەڵدا بکەن.

خۆشحاڵین بە ئامادەبوونتان، بە هیوای دیدار..

ڕۆژی یەکشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 16-07- 2017 کات 13:00 یەکی پاشنیوەڕۆ

ڕێزو خۆشه‌ویستیمان قبوڵ بفه‌رموون..... ئه‌درێسی کۆڕەکە:

 

Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a,  1094 JN Amsterdam

 

بە هۆی ئه‌م ئیمه‌یڵ و ژماره‌ته‌له‌فۆنانه‌وه، ئەتوانن زانیاری زیاتر وەربگرن‌‌: به‌ڕێزان؛ خاتوو سۆزان مه‌نصور که‌ره‌م: 0620771048، کاک ئالان ئه‌مین: 0655873577، کاک ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید: 0645262337، کاک مه‌به‌ست جه‌عفه‌ر:  0683826334، یان ئیمه‌یل ئه‌درێسی "میدیـــا":

 

[email protected]

 

لیژنەی سەرپەرشتی یانه‌ی کوردی "میدیــــا" له‌هۆڵه‌ندا




-- 
KVN Midia

Telefoon: 0647988634

Postbus 75562
1070 AN Amsterdam
------------------
یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له‌ هۆڵه‌نده‌
به‌روار:  07/07/2017
4946   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   324
کۆی سه‌ردان:   29232265