شانۆگەری (ده‌ڵه‌مه و نارنجۆک)ی گروپی شانۆی بێ‌سنور لە شاری زوتەمیری هؤلندا
بانگێشتنامه‌ی تایبه‌ت رۆژی 03-06-2017
بێ بەرانبەر بۆ بینینی نمایشی شانۆگەری (ده‌ڵه‌مه و نارنجۆک)ی
گروپی شانۆی بێ‌سنور لە شاری زوتەمیر
به خۆشحاڵیه‌وه ئەمساڵیش گروپی شانۆی بێ‌سنور، وەک چالاکییە بەردەوام و پڕ بەخششەکانی ساڵانی پێشوویان، دوای پێشکەشکردنی چه‌ند نمایشێکی جیا جیا له شاره‌کانی هۆڵەندا، ئێوارەی رۆژی شەممەی رێکەوتی 03-06-2017 لە سەر شانۆی یەکێک لە هۆڵەکانی شاری زوتەمیر لە هۆڵەندا، شه‌وێکی کەلتوری لە چەند دەقێکی شانۆییدا بەناونیشانی ـ ده‌ڵه‌مه و نارنجۆک ـ پێشکەش ئەکەن.
ئه‌م شانۆگەرییه فیۆنا سۆرانی له‌دوو ده‌قی شانۆیی هارڵۆدپنه‌ر و فرناردۆ ئاراپاڵه‌وه- ئاماده‌ی کردووه. ده‌رهێنانی باکۆ سۆرانی، مۆسیقا حه‌مه به‌کر، شایانی باسە پێشتر ئەم نمایشە لە چەند شارێکی دیکەی هۆڵەندا، وەک ئەپڵدۆرن نمایش کراوە.
نواندنی كۆمەڵێك ئەكتەری هۆڵەندایی و كورد و نەتەوە جیاوازەكانی دیکە رۆڵی تێدا ئەبینن.
ناوەڕۆکی ـ ده‌ڵه‌مه و نارنجۆک ـ باس له‌کێشه‌کانی جیهانی سه‌رده‌می نوێ ئه‌کات، به‌تایبه‌ت کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و زەوو‌تکردنی مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ و نه‌خشه دانان بۆ به‌دووژمنکردنی مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌لایه‌ن ژه‌ڕه‌ناڵێکه‌وه به‌ڕێوه ئه‌چێ که‌له‌شانۆییه‌که‌دا به‌بێ دیالۆژ له‌سه‌ره‌تاوه تاکۆتایی ده‌رئه‌که‌وێ. بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی ده‌سه‌ڵات پێوستت به دیالۆژ نییه، چونکه زووربه‌ی کات ده‌سه‌ڵاتداران به‌هیچ شێوه‌ک دیالۆژ یان نیه وشه‌کانیان گه‌لێک زۆره، به‌ڵام بێ دیالۆژن.
ـ ده‌ڵه‌مه و نارنجۆک ـ چیرۆکێکی سه‌رنج ڕاکێشەرە، فره خه‌نده ئه‌خاته سه‌ر لێوی بینه‌ران و هاوکات تراژیدیایه‌ک به‌رجه‌سته ئه‌کات، که هه‌ست ئه‌جووڵێنی بۆ بیرکردنەوەیەکی قوڵ.
Het stuk draait om de kloof die gaapt tussen de onuitputtelijke mogelijkheden van de mens en hun uiteindelijke levens. Het onderdrukken van de persoonlijke vrijheid en het gebruik van geweld wordt op satirische wijze uitgewerkt. Een lach en een boodschap worden in dit stuk gecombineerd. Première: 03 juni 2017,
20:00 uur , Waar: Ichthuskerk, Parkdreef 258, 2714 EZ Zoetermeer.
Kaarten : Gratis
Reserveren: 0616661895
بە ناوی یانەی کوردی "میدیــــا"ەوە لە هۆڵەندا، وەک پشتگیری و هاندانی (گروپی شانۆی بێ‌سنور) تۆی ئازیز به تایبه‌ت بانگێشت ئه‌که‌ین، بۆ بینینی شانۆگەری ده‌ڵه‌مه و نارنجۆک.
سەرنج:
بۆ ئاگاداری شانۆگەرییەکە پێش بەربانگ بە نیو سەعات کۆتایی دێت.
پارکی ئۆتۆمبێل خۆڕاییە.
تکایە منداڵ لە خوار ١٥ ساڵ ئامادە نەبێت، چونکە ناوەڕۆکی شانۆگەرییەکە باس جەنگ و ململانێ ئەکات.
لیژنه‌ى
سه‌رپه‌رشتى یانه‌ی کوردی"میدیــــا"
KVN Midia
Telefoon: 0647988634
Postbus 75562
1070 AN Amsterdam
------------------
یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له هۆڵه‌نده
به‌روار: 29/05/2017
1427 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|