شانۆگەری (ده‌ڵه‌مه‌ و نارنجۆک)ی گروپی شانۆی بێسنور لە ئەپڵدۆرن
بانگێشتنامه‌ی تایبه‌ت
بۆ بینینی نمایشی شانۆگەری (ده‌ڵه‌مه‌ و نارنجۆک)ی
 گروپی شانۆی بێسنور لە ئەپڵدۆرن



 
به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ئەمساڵیش گروپی شانۆی بێسنور، وەک چالاکییە بەردەوام و پڕ بەخششەکانی ساڵانی پێشوویان، دوای پێشکەشکردنی چه‌ند نمایشێکی جیا جیا له‌ شاره‌کانی هۆڵەندا، ئێوارەی رۆژی هەینیی رێکەوتی ٣١-٠٣-٢٠١٧ لە سەر شانۆی هۆڵی خیخانت لە شاری ئەپڵدۆرن لە هۆڵەندا، شه‌وێکی کەلتوری لە چەند دەقێکی شانۆییدا بەناونیشانی ـ  ده‌ڵه‌مه‌ و نارنجۆک ـ پێشکەش ئەکەن.
 ئه‌م شانۆگەرییه‌ فیۆنا سۆرانی له‌دوو ده‌قی شانۆیی هارڵۆدپنه‌ر و فرناردۆ ئاراپاڵه‌وه‌- ئاماده‌ی کردووه‌. ده‌رهێنانی باکۆ سۆرانی، مۆسیقا حه‌مه‌ به‌کر.
نواندنی كۆمەڵێك ئەكتەری هۆڵەندایی و كورد و نەتەوە جیاوازەكانی دیکە رۆڵی تێدا ئەبینن.
ناوەڕۆکی ـ ده‌ڵه‌مه‌ و نارنجۆک ـ باس له‌کێشه‌کانی جیهانی سه‌رده‌می نوێ ئه‌کات، به‌تایبه‌ت کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و زەوو‌تکردنی مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ و‌ نه‌خشه‌ دانان بۆ به‌دووژمنکردنی مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌لایه‌ن ژه‌ڕه‌ناڵێکه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ئه‌چێ که‌له‌شانۆییه‌که‌دا به‌بێ دیالۆژ له‌سه‌ره‌تاوه‌ تاکۆتایی ده‌رئه‌که‌وێ. بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی ده‌سه‌ڵات پێوستت به‌ دیالۆژ نییه‌، چونکه‌ زووربه‌ی کات ده‌سه‌ڵاتداران به‌هیچ شێوه‌‌ک دیالۆژ یان نیه‌ وشه‌کانیان گه‌لێک زۆره‌، به‌ڵام بێ دیالۆژن.
ـ ده‌ڵه‌مه‌ و نارنجۆک ـ چیرۆکێکی سه‌رنج ڕاکێشەرە،‌ فره‌ خه‌نده‌ ئه‌خاته‌ سه‌ر لێوی بینه‌ران و هاوکات تراژیدیایه‌ک به‌رجه‌سته‌ ئه‌کات، که‌ هه‌ست ئه‌جووڵێنی بۆ بیرکردنەوەیەکی قوڵ.‌
De Pudding met Granaten
Het stuk draait om de kloof die gaapt tussen de onuitputtelijke mogelijkheden van de mens en hun uiteindelijke levens. Het onderdrukken van de persoonlijke vrijheid en het gebruik van geweld wordt op satirische wijze uitgewerkt. Een lach en een boodschap worden in dit stuk gecombineerd. Première: 31 maart 2017, 
Waar: podium Gigant te Apeldoorn
Kaarten :14 €
Reserveren: (055) 521 63 46.
www.gigant.nl
Gigant Podium & Filmtheater
www.gigant.nl
Apeldoorn. Podium dat voorstellingen programmeert op het terrein van: pop-, wereld- en nieuwe muziek, jazz, film, theater en literatuur met voorkeur voor actuele ...

 
بە ناوی یانەی کوردی "میدیــــا"ەوە لە هۆڵەندا، وەک پشتگیری و هاندانی (گروپی شانۆی بێسنور) تۆی ئازیز به‌ تایبه‌ت بانگێشت ئه‌که‌ین، بۆ بینینی شانۆگەری ده‌ڵه‌مه‌ و نارنجۆک.
 
لیژنه‌ى
سه‌رپه‌رشتى یانه‌ی کوردی"میدیــــا"
 



-- 
KVN Midia

Telefoon: 0647988634

Postbus 75562
1070 AN Amsterdam
------------------
یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له‌ هۆڵه‌نده‌
به‌روار:  15/03/2017
243   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   317
کۆی سه‌ردان:   14378404