پرسەی پێشمەرگەی دێرین کەریم حەمەڕەحیم ماچۆ لە مزگەوتی بەهەشت لە دەنهاخ


مەراسیمی پرسەی پێشمەرگەی دێرین و هونەرمەند و تێکۆشەری گەلەکەمان

کەریم حەمەڕەحیم ماچۆ

رۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی 19-03-2017 کاتژمێر 13:00 تا 16:00

 لە مزگەوتی بەهەشت لە شاری دەنهاخ بەڕێوەئەچێت


 

بە ناوی ڕێکخراوه‌ کوردیه‌کان و کۆچبەرانی کورد له‌هۆڵه‌ندا، پرسەو هاوخه‌می خۆمان ئاڕاستەی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو پێشمەرگەی دێرین و هونەرمەندی شێوەکار و زیندانی سیاسی، هاوڕێی ڕۆح سووکمان کاک کەریم حەمە ڕەحیم ماچۆ ناسراو بە (شۆڕش جاف)، ئەکەین، کە بەداخەوە پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، ڕۆژی 03/03/2017 لە سلێمانی، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەتایە ماڵئاوایی لە ئازیزانی کرد.

ئەم تێکۆشەر و خۆشەویستەی هەورامان و هەڵەبجە، برای کاک عەبدوڵڵای ماچۆیە لە سلێمانی و کاک دانا هەڵەبجەییە لە دەنهاخ.

داوکارین لە یه‌زدانی مه‌زن، کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات. سه‌بوری و ئارامیش و ئۆقرەیش بۆ خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی بگه‌ڕێته‌وه‌، بەم بۆنەیەوە هاوڕێیان و تێکۆشەران و هەڵەبجەییەکان و دڵسۆزانی میللەتەکەمان و خانەوادەی خوالێخۆش بوو بڕیاریداوە، رۆژی یەکشەممە ڕێکه‌وتی 19-03-2017، لە مزگەوتی بەهەشت لە شاری دەنهاخ لەم ناونیشانەی خوارەوە تەنها بۆ پیاوان پرسەی بۆ دابنێن. کاتژمێر 13.00 بۆ 16.00

Radarstraat 13a

2525 CD Den Haag

بۆ زانیاری زیاتر لە رێگەی ئیمەیڵ و ته‌له‌فۆنی کاک دانا هەڵەبجەیی  0687340876 

ئه‌توانن پەیوەندی بکەن:

halabja1@hotmail.com

 
به‌روار:  12/03/2017
637   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   126
کۆی سه‌ردان:   15921226