پرسەی خوالێخۆشبوو خاتوو عائیشە دایکی کاک موفەق حەوێز ڕەسوڵ لە شاری هێلڤەرسوم

مەراسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو خاتوو عائیشە مستەفا عەلی

دایکی هەڤاڵی ئازیزمان کاک موفەق حەوێز ڕەسوڵ

رۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی 26-02-2017 کاتژمێر 12:00 تا 17:00

 لە شاری هێلڤەرسوم بەڕێوەئەچێت





بە ناوی ڕێکخراوه‌ کوردیه‌کان و کۆچبەرانی کورد له‌هۆڵه‌ندا، پرسەو هاوخه‌می خۆمان ئاڕاستەی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (خاتوو عائیشە مستەفا عەلی) ئەکەین، دایکی هاوڕێی ئازیزمان کاک مۆفەق حەوێز رەسوڵ لە شاری هێلڤەرسوم.

خوالێخۆشبوو، لەدایکبووی ساڵی ١٩٣٧ شاری کۆیە، بەداخەوە رۆژی ٢٣-٠٢-٢٠١٧ داوی نەخۆشیەکی درێژخایەن لە وڵات کۆچی دوایی کرد.

داوکارین لە یه‌زدانی مه‌زن، کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات. سه‌بوری و ئارامیش بۆ خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی بگه‌ڕێته‌وه‌، بەم بۆنەیەوە خانەوادەی خوالێخۆش بوو بڕیاریداوە، رۆژی یەکشەممە ڕێکه‌وتی 26-02-2017، لە شاری هێلڤەرسوم، له‌م ناونیشانه‌ی خوارەوە پرسه‌ی بۆ دابنێن:

Wijkcentrum de Lelie

Leliestraat 6-8

1214 HG Hilverum

کات: دوانزەی نیوه‌ڕۆ بۆ پێنجی عه‌سر .. 12:00 تا 17:00

بۆ زانیاری زیاتر لە رێگەی ئیمەیڵ و ته‌له‌فۆنی (کاک مۆفەق حەوێز رەسوڵ)ه‌وه‌ ئه‌توانن پەیوەندی بکەن:

 

[email protected]

0640630130

0357723576

 

 

هه‌ڤاڵان و براده‌رانى

خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو

 
به‌روار:  25/02/2017
1216   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   867
کۆی سه‌ردان:   29258152