پرسەی حاجی محەمەد کەریم باوکی کاک دەماوەند لە شاری برێدا
مەراسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو حاجی محەمەد کەریم
باوکی هاوڕێی ئازیزمان کاک دەماوەند
رۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی 12-02-2017 کاتژمێر 13:00 تا 16:00
لە شاری برێدا بەڕێوەئەچێت
بە ناوی ڕێکخراوه کوردیه‌کان و کۆچبەرانی کورد له‌هۆڵه‌ندا، پرسەو هاوخه‌می خۆمان ئاڕاستەی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (حاجی محەمەد کەریم) ئەکەین، کە بە(حاجی بیجۆ) ناسراوە، باوکی هاوڕێی ئازیزمان کاک دەماوەند لە شاری برێدا، خوالێخۆشبوو، بە نەخۆشی لە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
داوکارین لە یه‌زدانی مه‌زن، کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات. سه‌بوری و ئارامیش بۆ خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی بگه‌ڕێته‌وه، بەم بۆنەیەوە خانەوادەی خوالێخۆش بوو بڕیاریداوە، رۆژی یەکشەممە ڕێکه‌وتی 12-02-2017، تەنهابۆ پیاوان لە شاری برێدا، له‌م ناونیشانه‌ی خوارەوە پرسه‌ی بۆ دابنێن:
کات: یه‌کی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ چواری عه‌سر .. 13:00 تا 16:00
Philips Lammekensstraat 30
4827 CM Breda
بۆ زانیاری زیاتر لە رێگەی ئیمەیڵ و ته‌له‌فۆنی (کاک دەماوەند)ه‌وه ئه‌توانن پەیوەندی بکەن:
[email protected]
0652634949
هه‌ڤاڵان و براده‌رانى
خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو
به‌روار: 11/02/2017
1469 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|