بەیاننامەی جەنگاوەرانی رۆژهەڵات لە یادی کۆماری کوردستان

 هاونیشتمانانی خوشەویست.
خەڵکی بە شەرەفی کوردستان.
بەبۆنەی سالرۆژی دامەزراندنی یەکەمین کۆماری کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گەلی کورد و هەموو هاونیشتمانیانی خوشەویست دەکەین، کۆماری کوردستان وەک یەکەم کۆماری مللیی دیموکراتیکی گەلەکەمان کە لە لە ٢ی رێبەندانی 2646ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٢ی ژانویەی 1946 دامەزراو و توانی ببێتە جێگای هیوا و ئۆمیدی نەتەوەکەمان، هەرچەندە ئەو کۆمارە تەمەنی تەنیا ١١مانگ بوو بەڵام دەیان سەروەری لە مێژووی گەلەکەماندا تۆمار کردووە، بۆیە لەم رۆژە پیرۆزە دا و لە ساڵیادی یەکەمین کۆماری کوردستان جەنگاوەرانی رۆژهەڵات وەک سازمانێکی نهێنی و تەشکیلاتی راهێناراو لە ناوخۆی رۆژهەلات بوونی خۆی لە دژی داگیر کەرانی کوردستان رادەگەیەنێت.
ڕێژیمی کۆنەپەرەستی ئاخوندی. بە درێژایی مێژووی دەستەڵاتداری خۆی، سەرکوت کردنی نەتەوەکانی، هەژاری و بێکاری و موادی موخەدێرە و دەیان کێشەی کۆمەلایەتی بەرهەمی دەستەلاتدارانی ئاخوندی بووە، بەلاڕێدا بردنی هزر و بیری لاوان و بە بەسیجیکردن و سێخۆرکردن  پلانێکی سەرەکی رژیمی ئاخوندییە لە ناو خەلکدا، کە زۆربەی هەرە زۆری ئەم تاوان و جینایەتان بە هاوکاری و یارمەتی نیشتمان فرۆشەکان دەکرێت ، خەباتی نەتەوایەتی ئیمە دژی داگیرکرانی کوردستان، سەرەتا بە پاککردنەوەی نیشتمان لە جاش و بەکرێگیراوانی رژیم و مواد فرۆشەکان دەست پێدەکات، چونکە جاش و نیشتمان فرۆشەکانن بوونەتە هاوکار و یارمەتیدەر و رێخوشکەر بۆ داگیرکەران کوردستان، خیانەتکاران بە گەل و نیشتمان مافی مانەوە ژیانیان لە نیشتمانێکدا نییە کە خیانەتی پێدەکەن،
جەنگاوەرانی رۆژهەڵات وەک و سازامانێکی نیزامی و راهێنراوی نهێنی لە ناوخۆی رۆژهەڵات لە ژێر چاوەدێری ئایدیایەکی دیاریکراوی سیاسی بە ئەرکی نەتەوەی و خۆی دەزانێت لە پێناو مافەنەتەوایەتیەکانی گەلەکەمان خەبات بکات و نیشتمان لە جاش و نیشتمان فرۆش و مەواد فۆرشەکان پاک بکاتەوە کە هاوکار و یارمەتیدەری سەرەکی رژیم لە رۆژهەلاتی کوردستان .
 
جەنگاوەرانی رۆژهەڵات

به‌روار:  20/01/2017
1335   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   809
کۆی سه‌ردان:   29234581