پرسه‌ی خوالێخۆشبوو رەزا حەمە ساڵح لە دەنهاخ
پرسه‌ی خوالێخۆشبوو رەزا حەمە ساڵح
رۆژی یەکشەممەی ئایندە ڕێکه‌وتی 30/10/2016
له مزگەوتی بەهەشت لە شاری دەنهاخ به‌ڕێوه‌ئه‌چێت
بە ناوی ڕێکخراوه کوردیه‌کان و کۆچبەرانی کورد له‌هۆڵه‌ندا، پرسەو هاوخه‌می خۆمان ئاڕاستەی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو(کاک رەزا حەمە صاڵح)، ئەکەین، کە بە رەزای سەفین ناسراوە، باوكى بەڕێزان (سەفین و ئاگرین و
لادێ)یە.
کۆچکردووە (کاک رەزا)، ساڵی 1958لە شاری سلێمانیی لە دایک بووە، مرۆڤێکی کاسبکار و کۆڵنەدەر بووە و لە شاری دەنهاخ دوکانی هەبوو، بەداخەوە پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەدا، رۆژی 16-10-2016 لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری لاهای کۆچی دوایی کرد.
داوکارین لە یه‌زدانی مه‌زن، کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شادی بکات. سه‌بوری و ئارامیش بۆ خانەوادە و دۆستان و کەسوکاری بگه‌ڕێته‌وه، بەم بۆنەیەوە کەسوکاری کۆچکردوو، پاش گەڕانەوەیان لە وڵات بڕیاریانداوە، رۆژی یه‌کشەممە ڕێکه‌وتی 30-10-2016، ژنان و پیاوان له مزگه‌وتی به‌هه‌شت له شاری ده‌نهاخ له‌م ناونیشانه‌ی خوارەوە پرسه‌ی بۆ دابنێن:
کات: یه‌کی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ چواری عه‌سر .. 13:00 تا 16:00
Radarstraat 13-a, 2525 KC Den Haag
بۆ زانیاری زیاتر لە رێگەی ته‌له‌فۆنی (کاک سەفین رەزا)ه‌وه ئه‌توانن پەیوەندی بکەن:
0623988987
هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو
به‌روار: 27/10/2016
1361 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|