پرسهی خوالێخۆشبوو عەبدولحەکیم مەلاجەوهەر ئوترێخت
پرسهی خوالێخۆشبوو عەبدولحەکیم مەلاجەوهەر
رۆژانی شەممە و یەکشەممەی ئایندە ڕێکهوتی 15 و 16/10/2016
له شاری ئوترێخت بهڕێوهئهچێت
بە ناوی ڕێکخراوه کوردیهکان و کۆچبەرانی کورد لههۆڵهندا، پرسەو هاوخهمی خۆمان ئاڕاستەی خانهوادهی خوالێخۆشبوو(مامۆستا عەبدولحەکیم مەلاجەوهەر) ئەکەین، کە لە خانەوادەیەکی ناسراوی ئاینی و ئەدەبی و هونەری شاری هەولێرە، باوکی کۆچکردووی بە مەلا جەوهەری ئیمام و خەتیبی شەقامی ئیسکانی هەولێر ناسراوە، برای بەڕێزان: (مامۆستا مەسعود پەرێشانی شاعیر و هونەرمەندی میوزیک مامۆستا نەجاتی مەلاجەوهەری نیشتەجێی شاری ئوترێختی هۆڵەندا و هونەرمەند مامۆستا لوقمان و هونەرمەندی خۆشنوس مامۆستا ئەمجەدی خەتات و هونەرمەندی کاری دەست مامۆستا عبدولسەمیع)ە.
داوکارین لە یهزدانی مهزن، کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شادی بکات. سهبوری و ئارامیش بۆ خانەوادە و دۆستان و کەسوکاری بگهڕێتهوه.
بەداخەوە کۆچکردووە (مامۆستا عەبدولحەکیم)، ئەم هاوینە بەسەردانێک هاتبوو بۆ ئەوروپا، لەدوای سێ ڕۆژ لە نەشتەرگەری لە ١٠-٩-٢٠١٦ لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد، بەڵام ڕێوڕەسمی گەڕانەوەی تەرمەکە و بەخاك سپاردنی و پرسەکەی لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا لە هەولێر بەڕێوە چوو، ئێستاش لە دوای گەڕانەوەی مامۆستا نەجاتی مەلا جەوهەری برای لە کوردستانەوە، لەبەر ئەوهەموو پەیوەندیەی هاوڕێیان و برادەرانی هۆڵەندا بۆ سەردانی و پرسەی خوالێخۆشبوو، (هەرچەندە خۆی نەیئەویست هیچ ئەرک و ماندووبوونێک بخاتە ڕێگەی دۆستانی)، بەڵام لە سەر داواکردنی ئازیزان …وای بە باشزانی ئێوەی بەڕێز ئاگادار بکاتەوە، کە ڕۆژانی شەممە و یەكشەمەی ئایندە ڕێکەوتی 15و 16/10/2016، لە کاتژمێر 17:00-13:00 یەکی پاش نیوەڕۆ تا پێنجی ئێوارە لە ماڵی خۆیان لە پێشوازی میوانەکانیدا بێت، لەم ئەدرێسەی خوارەوە:
Oeral 114, 3524 DZ Utrecht
ڕێزو خۆشەویستیمان قبوڵ بفەرموون، هیوادارین هەموو لایەکتان بەدووربن لە کارەساتێکی دڵتەزێن و ناخۆش.
بۆ پرسە و سەرخۆشی لهڕێگای ژمارە تەلەفۆنی:
[email protected]
0626929342
ههڤاڵان و برادهرانى خانهوادهى خوالێخۆشبوو
--
KVN Midia
Telefoon: 0647988634
Postbus 75562
1070 AN Amsterdam
------------------
یانهی کوردی "میدیـــــا" له هۆڵهنده
بهروار: 14/10/2016
1122 جار خوێندراوهتهوه
|