لە دانیمارک خۆپیشاندانە
بانگەوازی خۆپیشاندان
بۆ سەرجەم ڕەوەندی کوردی و ئازادیخوازان لە دانمارك
وەک ناڕەازیەتیەک لەبەرانبەر برسی کردنی خەڵکی کوردستان، سەپاندنی ترس و تۆقاندن، زیندانی و سەرکوتکردنی دەنگی ناڕازی.
هەڵدەستین بە خۆپێشاندانێک، لە هەمان ڕۆژ و کاتی بەڕێوەچونی سمینارەکەی (مەلا بەختیار)، لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی دانیمارک، بۆ ئیدانەکردنی گەندەڵی و بە تاڵانبردنی سامانی خەڵک و ڕسواکردنی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان.
بانگەوازتان دەکەین:
1. بەشداری ئەم خۆپیشاندانە بکەن با ڕێگا نەدەین نوێنەرانی دەسەڵاتداران و حیزبە مافیایەکانیان لە کوردستان سەرکوت بکەن و بێن بۆ دانیمارکیش لافی دیموکراسی لێبدەن.
2. بایکۆتی سیمینارەکەی (مەلا بەختیار) بکەن و بەشداری ئەو سیناریۆ ناشیرینە مەکەن کە جگە لە فریودان و چاوبەست و هەوڵێک بۆ سپی کردنەوەی ڕووی ڕەشی دەسەڵات شتێکی تر نیە.
ڕۆژی: دوو شەممە
بەرواری: 26-09-2016
کات: سەعات 16 - 19
شوێن: بەردەم پەرلەمان 
Christiansborg Slotsplads
​​​​​1218 København K
کەمپینی بەرگری لە ئازادی و خواستەکانی خەڵکی کوردستان – دانمارك



به‌روار:  23/09/2016
1425   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   937
کۆی سه‌ردان:   29264255