بە خاکسپاردن و پرسه‌ی جوانەمەرگ کاکە ڕێژوان سیروان جەمال لە هۆڵندا
رۆژی شەممە و یەکشەممەی ڕێکه‌وتی27 و 28 /08/2016
له دێڵفت و زوتەرڤاودە به‌ڕێوه ئه‌چێت
بە ناوی ڕێکخراوه کوردیه‌کان و کۆچبەرانی کورد له هۆڵه‌ندا، پرسەو هاوخه‌می خۆمان ئاڕاستەی خانه‌واده‌ی خوالێخۆش بوو، لاوی جوانەمەرگ (کاکە ڕێژوان سیروان جەمال) ئەکەین، کە به‌داخه‌وه لە تەمەنێکی کورتی گوڵاڵەسورەی بەهاریدا، سوێی زامێکی قوڵی نا بە دڵی ئازیزان و خۆشەویستانیدا، کۆچکردوو جگەرگۆشەی بەڕێزان هاوڕێ و برای ئازیزمان هونەرمەند (کاک سیروان جەمال فەرەج و خوشکی ئازیزمان خاتوو کوێستان سەیدە) و خوشکەزای هونەرمەند (بەرزان سەیدە)یە..
داوکارین لە یه‌زدانی دلۆڤان، کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شادی بکات. سه‌بوری و ئارامیش بۆ خانەوادە و دۆستان و کەس وکاری بگه‌ڕێته‌وه. بەم بۆنەیەوە که‌سوکاری کۆچکردوو لە هۆڵەندا، aرۆژی شەممە ڕێکه‌وتی 27-08-2016 کات 11,30 نیوه‌ڕۆ لە شاری Delft، بە خاکی ئەسپێرن، لە گۆڕستانی Begraafplaats lepenhof له‌م ناونیشانه‌ی خوارەوە:
Hoflaan 16
2616 AA Delft
Ingang oost
هەروەها رۆژی یەکشەممە ڕێکه‌وتی 28-08-2016 کات 12 نیوه‌ڕۆ بۆ چواری عه‌سر، 12:00 تا 16:00 لە هۆڵی:
De Eendenkooi له‌م ناونیشانه‌ی خوارەوە پرسه‌ی بۆ دائه‌نێن:
Kooikersplein 1
2382 EG Zoeterwoude
بۆ زانیاری دەربارەی هەردو مەراسیمی بەخاک سپاردن و پرسە، پەیوەندی بکەن بە (کاک کامەران)ەوە:
0645530377
[email protected]
هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو
بهروار: 26/08/2016
1466 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|