پرسەی وەسفیە بەنی وەیس و شەهیدعەمید "سیروان شەقڵاوەیی" لە دانهاخ
بۆ/سەرجەم کوردانی تاراوگە لەهۆڵەندا
ئاگاداری پرسە
بەناوی دۆست ولایەنگروئەندام وکادرانی سنوری هۆڵەندای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پرسەو هاوخەمی خۆمان دەدەبڕین بۆمەرگی ناوادەی دایکی شەهیدان و ژنە ئازاوبوێرەکەی یهکێتیی(وەسفیە بەنی وەیس و شەهیدعەمید سیروان محمەد عبدللە ناسراو بە"سیروان شەقڵاوەیی" و هاوڕێکانی لە خورماتوو، کە گیانی پاکی خۆیان بەخشیە کوردو خاکی کوردستان، بۆ سەرفرازی وئارامی خەڵکەکەی، هەر لە تراجیدیای ئەم کارەسات ومەرگەساتەدا، کۆمیتەی ڕێکخستنی هۆڵەندای (ی.ن.ك) بەهاوکاری مەکتەبی شەهیدان و سهرجهم ئۆرگانەکانی(ی.ن.ك) لەهۆڵەندا بەئەرکی خۆیان دەزانن مەراسیمی پرسەی بۆ ئەم پۆلە شەهیدە بگێڕن،لە ڕۆژی شهممە ڕێکەوتی 30/04/2016 کاتژمێر(13:00تا 16:00)ی پاشنیوەرۆ لەشاری دهنهاخ ،هەربە هۆی ئهم کۆسته گهورهیهوه، سەری ڕێزو نەوازش بۆ مەرگی ئەم پۆلە شەهیدە دادەنەوێنین ولە یهزدانی مهزن داواکارین، گیانی پاکیان بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سهبووری بەخانەوادە و ههڤاڵان و دۆستان و کەس و کاریان ببەخشێت.
انااللە وانالیە راجعون
پارکی ئۆتۆمۆبیل بێ بەرامبەرە
tijd / 13.00-16.00
adres /Melkwegstraat 2
2516 A J denhaag
لەگەڵ ڕێزوسوپاسدا
ڕاگەیاندنی کۆمیتەی هۆڵەندا
نەبەز مستەفا ئەمین
٢٦-٤-٢٠١٦
بهروار: 29/04/2016
1353 جار خوێندراوهتهوه
|