پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ماندوونه‌ناس کاک کاروانی جیهاز کۆچی یه‌کجاره‌کی و دواماڵئاوایی له هه‌ڤاڵه‌کانی کرد....!
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆر و به دڵێکی پڕ له خه‌مه‌وه، ئه‌م هه‌وڵه جه‌رگبڕه‌تان پێ ڕائه‌گه‌ینین، یه‌کێک له ئه‌ندامه چالاکه‌کانی لیژنه‌ی پێشووی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی کوردی "میدیــــا"ی ئه‌مستردام، هه‌ڤاڵی ئازیز و خۆشه‌ویستمان پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ڕۆژه سه‌خته‌کانی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی کوردایه‌تی، کاروان عه‌بدوڵڵا تۆفیق ناسراو به (کاروانی جیهاز- کاروان کیمیاوی)، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 27 ساڵه به‌ده‌ست برینداربوونه‌که‌یه‌وه، به چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی، کیمیاویی گێنگڵ ئه‌دات.
به‌داخه‌وه ڕۆژی 22-11-2015 به سه‌ختی توشی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی مێشک بوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی کاتژمێر 12:15 نیوه‌ڕۆ، ڕێکه‌وتی 26-11-2015 له نه‌خۆشخانه‌ی خرۆنیگن دڵه‌گه‌وره‌که‌ی بۆ یه‌کجاری له لێدان که‌وت و ئارامی جه‌سته‌ی جاویدانی له ئامێز گرت و له‌کۆڵ ئازار و مه‌ینه‌تی ده‌ردی سه‌ختی برینداریه‌که‌ی ڕزگاری بوو.
کاک کاروانی جیهاز له ساڵی 1960 له سلێمانی له‌دایک بووه، سه‌ره‌تای ساڵی 1983 ه‌وه چه‌کی به‌رگری شه‌ره‌فی پێشمه‌رگایه‌تی له شان کردووه و پاش چوارساڵ له خه‌بات، ڕۆژی 21-03-1988 له شاناخسێ به سه‌ختی به چه‌کی کیمیاوی بریندار بووه، له‌و کاته‌وه نازناوی جیهازه‌که‌ی بوو به کاروان کیمیاوی، هه‌ر ئه‌و کاته بۆ چاره‌سه‌ر، گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌کانی تاران له ئێران و له‌وێشه‌وه، ساڵی 1990، وه‌ک په‌ناهه‌نده گه‌یشتۆته هۆڵه‌ندا. کاروانی جیهاز جگه له‌وه‌ی له خانه‌واده‌یه‌کی تێکۆشه‌ر و شۆڕشگێڕی شاری سلێمانین، ته‌مه‌نی چه‌ند ڕۆژێک بووه، که باوکی شه‌هید کراوه و خۆشی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گه‌نجێتیه‌وه تێکه‌ڵاوی خه‌باتی ژێرزه‌مینی و ڕێکخراوه‌یی بووه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستاندا و پاشان بووه به پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له مه‌ڵبه‌ندی دوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌کی وریا و ژیربووه، له‌سه‌رکردایه‌تی کاری بێ‌سیم و جیهازی پێ سپێردراوه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی برینداربووه، کاروان هه‌میشه پێشمه‌رگه‌یه‌کی خۆنه‌ویست و دڵسۆز و له خۆبوردووه بووه، دایکیشی له ڕه‌وه‌که‌ی دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 شه‌هید بووه. کاروانی جیهاز که هاتۆته هۆڵه‌نده‌ش، ماڵی له شاری ئه‌مستردام بووه، ماڵه‌که وه‌ک کاروانسه‌رای پێشمه‌رگه تازه‌هاتووه‌کان و که‌سوکاره‌کانیانی لێ هاتووه، به گیان و به‌دڵ خزمه‌تی کردوون و به پیریانه‌وه چووه، له پاڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌ندامێکی چالاکی (کۆمیته‌ی ڕێکخستنی به‌نه‌لۆکس) ی (ی.ن.ک) بووه و ماوه‌یه‌ک وه‌ک لێپرسراوی که‌رتی ڕێکخستنی ئه‌مستردام و ئه‌رکی کارگێڕی کۆمیته پێ سپێردراوه، هه‌روه‌ها کاروانی جیهاز ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه کوردیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی، ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی ئه‌مستردام و یانه‌ی کوردی "میدیـــا"ی ئه‌مستردام بووه، تا گه‌ڕانه‌وه‌ی به یه‌کجاره‌کی له 14-03-2005 ه‌وه بۆ کوردستان.
کاروانی جوانەمەرگ، لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، یه‌کێک بوو له شاهیدحاڵه زیندووکانی به‌کارهێنانی چەکی کیمیایی له لایه‌ن ڕژێمی عێراقه‌وه و یەکێ بوو لەو به‌رکه‌وته و شاهیدحاڵانه‌ی کە بۆ روبەروبونەوه‌ی عەلی حەسەن مەجید ناسراو بەعلی کیمیاویی بۆ ئیدانەکردنی ئامادەی دانیشتنی دادگاکەبوو.
13-03-2005 یادی هه‌ڵه‌بجه له‌به‌رده‌م گۆڕه‌پانی دام له ئه‌مستردام
هەروەها کاروان یەکی بوو لەو شاهیدحاڵانه‌ی، کە له دادگایی‌کردنی گەورە بازرگانی هۆڵەندی (فرانس ڤان ئانرات)، کە پێکهاتەی چەکی کیمیاویی بەڕژێمی سەدام حسین فرۆشتبوو، له دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهای، پرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی فرانس ئه‌نرات و حوکمدانی یه‌که‌مجار ڕۆژی 23-12-2005 به 15 ساڵ حوکمدرا.
پاشان له دادگاییکردنه‌که‌ی دووه‌مجاردا ڕۆژانی 02 و 04 و11 و 16 و 25-04-2007 و 09-05-2007 کاروانی جیهاز ئاماده بوو، کاروان له‌و دادگایکردنه‌دا دژ بە فرانس فان ئه‌نرات شایەتی دا و ئه‌وه بوو سه‌ره‌تا زیندانی 15 ساڵ و پاشان 17 ساڵی بۆ بڕایه‌وه، کاروان وەک هاوڵاتیه‌کی هۆڵه‌ندی به ڕه‌گه‌ز کورد و شەهیدی زیندووی چه‌کی کیمیاوی به دەستی بەعس کاریگەری گەورەی لەسەربڕیاری دادگاکە هەبوو، کەبووە هۆی تاوانبارکردنی فرانس فان ئه‌نرات وه‌ک به‌ڵگه‌ی فرۆشیاری چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ.
به‌داخه‌وه کاک کاروان سه‌ره‌تای ساڵی 2015 باری ته‌ندروستی ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و خراپ تر ئه‌چوو، به‌هۆی کاریگه‌ریه‌کانی به‌ر‌که‌وتنی به سه‌ختی به چه‌کی کیمیاوی و بریندرابوونه‌کانی کاتی پێشمه‌رگایه‌تی، بۆیه بۆ چاره‌سه‌ر گه‌ڕایه‌وه هۆڵه‌ندا، له شاری لیواردن نیشته‌جێ بوو، به‌داخه‌وه ڕۆژی 26-11-2015 له نه‌خۆشخانه‌ی شاری خرۆنیگن دواماڵئاوایی لێ کردین...دروود بۆ گیانی پاكی کاروان عه‌بدوڵڵا تۆفیق و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان.
هه‌ڤاڵان و دۆسته نزیکه‌کانی کاک کاروان له ئه‌مستردام و شاره‌کانی دیکه‌ی هۆڵه‌ندا، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێکردنی کاری ڕۆتینن (جێبه‌جێ کردنی کاری فه‌رمی نێوان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا و باڵیۆزخانه‌ی عێراقی)ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێک دیاری بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌راسیمی پرسه‌ی بۆ دابنێن
پاش ناردنه‌وه‌ی ڕوفاتی پیرۆزی ئه‌م شه‌هیده نه‌مره خێرله‌خۆنه‌دیووه‌ی گه‌له‌که‌مان بۆ کوردستان، ڕۆژی پرسه‌که‌تان پێ ڕائه‌گه‌یه‌نین......بۆ سه‌رخۆشی له خانه‌واده و براکانی کاک کاروانی جیهاز ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به ته‌له‌فۆن و ڤایبه‌ری کاک کاوه‌ی برای: +46705820066، کاک له‌تیفی برای: 9647709550490+ ، کاک شه‌هاب ئه‌حمه‌د (زاوای): 0686086409
به‌ناز خان و جگه‌رگۆشه‌کانی ساز و باز: 0648370037
--
KVN Midia
Telefoon: 0647988634
Postbus 75562
1070 AN Amsterdam
------------------
یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له هۆڵه‌نده
--
KVN Midia
Telefoon: 0647988634
Postbus 75562
1070 AN Amsterdam
------------------
یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له هۆڵه‌نده
به‌روار: 27/11/2015
1549 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|