هه‌واڵی کۆچی دوایی هاوڕێی جوانه‌مه‌رگمان کاک(کاوه‌ی مه‌حمود بۆمبا) له شاری نیوخهین له ئوترێخت
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بە خزمان و هاوڕێیان و دۆستان رائەگەیەنین، هاوڕێی به‌ڕێزو ئازیزمان لاوی جوانه‌مه‌رگ، کاک (کاوه مه‌حمود بۆمبا)، پاش ململانێکی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا، له ته‌مه‌نی 48 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، کۆچکردوو له دایکبووی شاری سلێمانی 21-03-1967ه، ڕۆژی هه‌ینیی ڕێکه‌وتی 02-10-2015 له هۆڵه‌ندا به یه‌کجاری چاوی لێکنا و دواماڵئاوایی لە خانەوادە و هەموو دۆست و خۆشەویستانی کرد.
کاک کاوه له خانه‌واده‌یه‌کی ناسراو و تێکۆشه‌ری شاری سلێمانی و برای هاوڕێی ئازیزمان کاک (عهتامهحمود بۆمبا)،)یه، که پێشتر له وڵاتی نه‌مسا ئه‌ژیا و ئێسته به یه‌کجاری گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستان و هه‌روه‌ها برای به‌ڕێزان (کاک عه‌بدولڕه‌حمان و خاتوو په‌ریخان و خاتوو ڕووناک و هونه‌رمه‌ند خاتوو به‌یان)ه له سلێمانی و برای (خاتوو چیمه‌ن و کاک هێمن) ه له سوید.
بە ناوی هاوڕێیان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو، ڕێکخراوه کوردیه‌کانی هۆڵەندا، پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری کۆچکردوو ئەکەین، داواکارین لە یەزدانی مەزن، ئەمە دوا ناخۆشیی ئەو بنەماڵە تێکۆشه‌ره بێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات.
بۆ ئاگاداری تا ڕۆژی هه‌ینیی ئاینده ڕێکه‌وتی 09-10-2015،(خاتوو چیمه‌ن و کاک هێمن) سه‌رقاڵی مامه‌ڵه‌ی فه‌ڕمی گێڕانه‌وه‌ی ته‌رمی کوچکردوو ئه‌که‌ن له هۆڵه‌نداوه بۆ کوردستان، ئێستا له ماڵی کۆچکردوون له شارۆچکه‌ی نیوخهین له نزیک ئوترێخت، له‌م ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه:
Wenckebachplantsoen 407
3431 TM Nieuwegein
بۆ زانیاری زیاتر و سه‌رخۆشی، په‌یوه‌ندی به ته‌له‌فۆنی ماڵه‌وه 0306000611 یان ڤایبه‌ری چیمه‌ن خانی خوشکی بکه‌ن: 0046731540726، یان فه‌یسبوکی خوشک و براکانی دیکه‌ی کۆچکردووه:
https://www.facebook.com/ata.ali.7?fref=ts
https://www.facebook.com/runakbombay?fref=ts
https://www.facebook.com/bayan.mahmudbomba?fref=ts
هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو
بهروار: 06/10/2015
2486 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|