پرسه‌ی هاوڕێی کۆچکردوومان نوسه‌ر و شاعیر کاک(هوشیار به‌رزنجی) له شاری ماسڵاوس
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بە خزمان و هاوڕێیان و دۆستان رائەگەیەنین، هاوڕێی به‌ڕێزو ئازیزمان نوسه‌ر و شاعیری خامه ڕه‌نگین کاک (هوشیار به‌رزنجی)، پاش ململانێکی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا به (جه‌ڵته‌ی مێشک)، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 02-08-2015 له ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا، له نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی به یه‌کجاری دواماڵئاوایی لە خانەوادە و هەموو دۆست و خۆشەویستانی کرد.
کۆچکردوو کاک (هوشیار حسێن به‌رزنجی)، برای هاوڕێی ئازیزمان کاک (محه‌مه‌د جه‌زا حسێن به‌رزنجی)یه له شاری ماسڵاوس و هه‌روه‌ها برای به‌ڕێزان (کاک ڕه‌شاد حسێن و کاک ڕزگار حسێن)ه، له سلێمانی و خاڵی مامۆستا (کۆسار عیزه‌ت) و مامی کاک ئه‌نجام به‌رزنجی و کاک ڕامان به‌رزنجی و گه‌شبین به‌رزنجی(بووکه خان)ه له هۆڵه‌ندا.
بە ناوی هاوڕێیان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو، ڕێکخراوه کوردیه‌کانی هۆڵەندا، پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری کۆچکردوو ئەکەین، داواکارین لە یەزدانی مەزن، ئەمە دوا ناخۆشیی ئەو بنەماڵە تێکۆشه‌ره بێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات.
بەم بۆنەیە کەسوکاری کۆچکردوو، پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له کوردستان، ڕۆژی یەکشه‌ممه ڕێکه‌وتی 30-08-2015 له شاری ماسڵاوس لەم ئەدرەسەی خوارەوە پرسەی بۆ دائەنێن، لە کاتژمێر 13:00 تا 16:00 ی پاش نیوەڕۆ:
Notenbalk-zaal
P. J.Troelstraweg 13
3144 CW Maassluis
بۆ په‌یوه‌ندیکردن و سه‌رخۆشی: ته‌له‌فۆنی کاک ئه‌نجام به‌رزنجی: 0642621819
کاک محه‌مه‌د جه‌زا به‌رزنجی: 0628264381، هه‌روه‌ها لە ڕێگەی ئیمایڵی:
[email protected]
هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو
به‌روار: 27/08/2015
940 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|