ئاگاداریەك بۆ هەموو کوردانی هۆڵه‌ندا

Op zaterdag 1 Augustus 2015 van 14:30 tot 15:00 uur vindt er op het Spuiplein (voor de Gemeente Den Haag) een demonstratie plaats. Op deze dag willen wij als Koerden ons stem laten horen dat wij tegen Turkije zijn die koerdistan heeft gebombardeerd. Hierbij willen wij de Koerdische leden, jongeren en studenten uitnodiging om met ons mee te demonstreren.

سڵاوێکی کوردانە :

هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و هێرشكردنه‌ سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان، له‌نێو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا پێشێلكردنی مافی میللەتێکی مافخوراو و چه‌وساوه‌ی ڕژێمه‌ داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه‌.

وه‌ک هه‌موو دنیا ئاگاداره‌، رۆژی هه‌ینی رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگی و تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستیان كرد، به‌ بۆردومانكردنی بنكه‌و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) له‌نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان و زیانێكی زۆریان به‌و گوندنشینانه‌ و خه‌ڵکی سڤیلی کوردستان گه‌یاندووه‌، له‌هه‌مان كاتدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و ئاسته‌مه‌ له‌گه‌ڵ کورد و پارتی كرێكارانی كوردستان بگه‌ینه‌ ئاشتی.

 له‌كاتێكد كه‌ پارتی كرێكاران و یه‌په‌گه ‌و یه‌په‌ژه‌، شان به‌شانی پێشمه‌رگه ‌و هاوپه‌یمانانی جیهانی گورزی كوشنده‌یان له‌داعش وەشاندوه،‌ كه‌چی توركیا ئه‌وان ڕاپێچ ئه‌كات بۆشه‌ڕێك، كه ‌ویستی په‌كه‌كه‌ نه‌بووه‌ و ئه‌یه‌وێ به‌و رێگه‌یه‌ سه‌رقاڵیان بكات، تا له‌لایه‌ك له‌ داعش دوركه‌ونه‌وه‌ و له‌لایه‌كی دیکه‌شه‌وه‌ پشتیوانی ئه‌وان بۆهه‌ده‌په‌ بكه‌نه‌ به‌هانه‌ بۆداڕشتنی نه‌خشه‌یه‌كی دوژمنكارانه‌ به‌رامبه‌ر به‌هه‌ده‌په‌.

داواکارین لە کوردانی هۆڵه‌ندا، بۆ بەرگری کردن لەم هێرشە ناڕەوایانە و ماڵوێرانکردن و دەربەدەرکردنی گوندنیشینەکان، بۆ به‌هاناوه‌چوونیان لە خۆپیشاندانێکی هێمنانەدا، داوای ئاشتی و درێژە پێدانی گفتوگۆ بکه‌ین و نەفرەت لەشەڕ بکەین.

 

لەگەڵ ڕێزماندا

ڕێپێوانه‌که‌ رۆژی شەممە ڕێکه‌وتی (٠١ / ٠٨ / ٢٠١٥ )، کات ژمێری ١٤،٣٠، لە شاری ده‌نهاخ لەم ناونیشانەی خوارەوەیه‌ .

 

Verzamlpunt  : Den Haag Centraal

Tijd   : 14:30, 01-08-2015, zaterdag

Strat demonstratie :15:00

Eindpunt : Spuiplein (voor de Gemeente Den Haag)

 
به‌روار:  01/08/2015
1432   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   999
کۆی سه‌ردان:   29236276