یادی شێرکۆ بێکەس لە لە ویلایەتی ڤێرجینیا / ئەمریکا

شکۆدارکردنی یادی شاعیری نيشتيمان
شێرکۆ بێکەس
لەسەر ئەرکی بنەماڵەی شاعیر خانەوادەو بنەماڵەی شاعیری نیشتیمان شێرکۆ بێکەس ھەڵدەستن بە پێکەشکردنی کەرنەڤاڵی ساڵیادی بەرزڕاگرتنی یادی شاعیری گەورە شێرکۆ بێکەس لە ویلایەتی ڤێرجینیا-فێرفاکس-ئەمریکا. شایەنی باسە خانەوادەو بنەماڵەی شاعیر و چەندین کەسایەتی و نوسەر و لێکۆڵەرەوە بەشداری ئەم مەراسیمە دەکەن.
کە پێکھاتوون لە: دایکی شاعیری گەورەو ھەڵۆ شێرکۆ بێکەس، خاڵی شاعیر و بنەماڵەکەی
ھەڵۆ شێرکۆ بێکەس بە وتار و قەسیدەیەک و پێشکەشکردنی فیلمێکی دۆکۆمینتاریی لەبارەی شاعیرەوە
بەڵێن ساڵح بە باسێک لەژێر ناونیشانی شاعیرێک لە نور
ئاسۆ جەبار بە لێکۆڵینەوەیەک بە ناونیشانی ئەنتۆلۆژیاو جیھانبینی شێرکۆ بێکەس
جەلیل ئازادیخوا بە باسێک لەبارەی شاعیرەوە
دەخیل شەمۆ باسێک پێشکەش دەکات
کۆمەڵێک لایەن و کەسایەتی دیکەش بەشدار دەبن. 
کات و ناونیسانی مەراسیمەکە: رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٠٧/١٩/٢٠١٥
کات: ٤:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ
Hilton Garden Inn Fairfax 3950 Fair Ridge Drive, VA. 22033 Direct Line (703) 667 9371 Cynthia Park


به‌روار:  19/07/2015
3250   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   883
کۆی سه‌ردان:   29235304