كەمپینی (بەڵێ) بۆ دەستوورێكي سيكۆلار لە هەرێمی كوردستان
كەمپینی (بەڵێ) بۆ دەستوورێكي سيكۆلار لە هەرێمی كوردستان 

دیاریکردنی ناسنامەی وڵات بە پێی زۆرینەی ئیسلامی و کەمینەی ئاینەکانی تر وەک لە مادةى 6ى ڕەشنوسی دەستوری هەرێمدا هاتووە ، پێچەوانەی تەواوی بنەماکانی دەوڵەتی مەدەنییە کە پێداگری لەسەر یەکسانیبوونی هاوڵاتیان دەکا لە بەرامبەر یاسادا. 
ئەم ماددەیە بەندەکانی یاسای باری کەسێتی و سزادان و مافەکانی ژنان و مناڵان لە چوارچێوەی میتۆدی ئاینێکی دیاریکراودا قەتیس ئەکا و لەگەڵ سەرەتاکانی دەستورێکی مەدەنی و سیکۆلار نایەتەوە . 
دەستوری مەدەنی، گەل دەکاتە سەرچاوەی دەسەڵات و نوێنەرانی گەل بە پێی هەل و مەرجی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و لەبەر ڕۆشنایی ئەو پێشکەوتنە مەزنەی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا مرۆفایەتی بۆ خۆی فەراهەمیکردووە ، یاساکان ڕێک دەخەن بە مەبەستی دابینکردنی یەکسانی نێوان ئینسانەکان . 
پێداگری لەسەر هێشتنەوەی ماددەی ( ٦ )ی ڕەشنووسی دەستوری هەرێم پێشێلکردنی ئاشکرای ئازادی ویژدان و ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕەخنەگرتن و ئازادی داهێنان و ئازادی توێژینەوەی زانستییەو مەترسییەکی ڕاستەقینەیە لەسەرماف و ئازادییە سیاسی و فکری و مەدەنییەکانی خەلکی کوردستان . 
لێرەوە بانگەوازی خەڵکی کوردستان ئەکەین بە تایبەت ڕێكخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژنان و لاوان و خوێندکاران و سەنتەرەکانی ڕۆشنبیری و گشت پێکهاتە ئاینییەکان ، پشتیوانی خۆیان بۆ ئەم کەمپینە ڕابگەیەنن لە پێناو لابردنی ماددەی ٦ و هێنانەدی ، دەستورێکی سێکۆلار دوور لە هەڵاواردەکردنی ئینسانەکان و مافە سەرەتاییەکانی مرۆف . دەستورێک بە حەق و حەقیقەت هاوڵاتی لە شوێنی شیاوی خۆی دابنێت و ئاین و مەزهەب نەکاتە شوناسی هاوڵاتیبوون. 

ئەم هەڵمەتە لە ڕۆژی ٢٩/٦/٢٠١٥ دەستیپێکرد تا ٣١/٧/٢٠١٥ بەردەوام دەبیت. 


ناوەندى سێكولار لە كوردستان 

WWW.Kurdistansecular.com 

Ksc ناوەندى سێكولار لەكوردستان
بۆ واژۆکردنی ڕاستەوخۆی ئەم کەمپینە کلیکی ئێرە بکە
http://ehamalat.com/Ar/sign_petitions.aspx?pid=731


به‌روار:  02/07/2015
1397   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1211
کۆی سه‌ردان:   29237011