سوپاس و پێ‌زانین له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو "نه‌سرین عه‌بدوڵڵا نوری" ه‌وه
مالمۆکورد
به بۆنه‌ی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو(نه‌سرین عه‌بدوڵڵا نوری) هاوسه‌ری ئازیز و هاوڕێ دڵسۆز و خه‌مخۆری چه‌ندین ساڵه‌ی ئاواره‌یم، به‌ناوی خۆم برایان و خوشکان و تێکڕای خانه‌واده و جگه‌رگۆشه‌کانم (سروود، سیڤه‌ر، سه‌ریاس)ه‌وه، سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و دۆست و که‌س و هاوڕێ و براو خوشکه به‌ڕێزانه‌مان ئه‌که‌ین، که له مه‌راسیمی ناشتن و پرسه‌ی خوالێخۆشبوو له هۆڵه‌نده ئاماده‌بوون، یان به ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه هاوبه‌شی خه‌میان کردین و ئه‌و چه‌ند ڕۆژه، به‌ڕێزه‌وه له کۆست و غوربه‌تی دڵیان که‌مکرینه‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و نوێنه‌رانی پارته کوردستانی و رێکخراوه کوردیه‌کانی هۆڵه‌نده ئه‌که‌ین، که به ده‌نگمانه‌وه هاتن، له‌م غوربه‌ت و نامۆییه‌دا، سه‌بورییه‌کی زۆریان پێ به‌خشین.
ده‌خوازین له یه‌زدانی مه‌زن، ناخۆشی نه‌یه‌ته رێگای هیچ لایه‌کتان و مردووی هه‌موو لایه‌ك به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات، دووباره سوپاس ڕێزی بێپایانمان قبووڵ بفه‌رموون.
سه‌ردار عومه‌ر ئاغا قه‌ره‌داخی
له جیاتى خانه‌واده‌ی خوالێخۆش بوو
ئه‌مستردام- هۆڵه‌نده
02-12-2014
به‌روار: 03/12/2014
970 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|