له ئێواره‌یه‌کی ئه‌مستردامیدا عاشقانی کۆبانێ شیعر پرژێن ئه‌که‌ن..!
مالمۆکورد
یانه‌ی کوردی"میدیــــا" له هۆڵەندا، بۆ پشتگیری و هاوسۆزی، له‌گه‌ڵ کچان و کوڕانی ڕۆژئاوا له کۆبانێ، پاش ئه‌و خۆڕاگرییه درێژخایه‌نه‌ی ماوه‌ی دوو مانگه، دژی شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی تاریکی به‌رگری ئه‌که‌ن، ئێواره کۆڕێکی شیعرخوێندنه‌وه بۆ هه‌ردوو شاعیری ناسراو (به‌رزان هه‌ستیار) له ئه‌ڵمانیا و (دڵسۆز حه‌مه) له هۆڵه‌نداوه سازئه‌کات، که تێیدا چه‌ند چامه‌ی شیعری خۆیان له‌م ئێواره کۆڕه‌دا، پێشکه‌ش ئێوه‌ی ئازیز ئه‌که‌ن.
بەخۆشحاڵیەوە چاوه‌ڕوانی ئاماده‌بوونتان ئه‌که‌ین و هونه‌رمه‌ندی ئازیز حه‌مه به‌کری کلارنێت، وه‌ک هه‌موو جاره‌کانی دیکه، به چه‌ند پارچه مۆسیقایه‌کی ناوازه کۆڕه‌که ڕازاوه تر ئه‌کات.
به هیوای دیدار تا رۆژی یه‌کشەممەی رێکەوتی 23-11- 2014 کاژێر 15.00ی پاشنیوەڕۆ، به خۆشحاڵیه‌وه، پێشوازیتان لێ ئه‌که‌ین، کاتژێر 15:30 کۆڕه‌که ده‌ست پێ ئه‌کات و ده‌رگای هۆڵه‌که دائه‌خرێت. له‌م ناونیشانه‌ی لای خواره‌وه:
Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a, 1094 JN Amsterdam
ڕێز‌و خۆشه‌ویستیمان قبوڵ بفه‌رموون..
بۆ پرسیار و زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی بکه‌ن، به ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی 0647988634
یان ئیمه‌یل ئه‌درێسی:
[email protected]
لیژنەی سەرپەرشتی یانەی کوردی "میدیـــا"
له هۆڵه‌ندا
--
KVN Midia
Telefoon: 0647988634
Postbus 75562
1070 AN Amsterdam
------------------
یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له هۆڵه‌نده
به‌روار: 19/11/2014
1389 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|