فەرەنسا/ کۆچی دوایی خاتوو ئامین مەولودیان

ئیمڕۆ ڕۆژی 2021.2.18
هاوژینی هونەرمەند محەمەدی ماملێ کۆچی دوایی کرد.
وریا ماملێ ڕایگەیاند:
بە داخێکی گرانەوە بە ئاگاداریتان دەگەیێنم کە دایکم یای (ئامین مەولودیان) هاوژینی خوالێخۆشبوو هونەرمەند محەممەدی ماملێ، کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممۆ ڕێکەوتی (٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٩بەرانبەر بە ١٨/٠١/٢٠٢١) لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
یای ئامین لە دایکبووی ساڵی ١٣١٥ه/١٩٢٦ز و کچی یەک لە ئەفسەر و فەرماندە بەناوبانگەکانی کۆماری کوردستان، کاپیتان محەممەدی مەولودیان ناسراو بە "حەمەدی مەولودە چرچی‌"ـیە. تا پۆلی چواری سەرەتایی دەخوێنێت. دوو جاران شووی کردووە. یەکەمجار ساڵی (١٣٣٠ه/١٩٥١ز) بە خوالێخۆشبوو ئەسعەدی خودایار و کوڕێک و کچێک بەرهەمی ژیانیان دەبێ بە ناوەکانی "سولەیمان خودایار" و "ڕوناک مەولودیان / خودایار".
لە پاش مەرگی کاک ئەسعەد خودایار (١٣٤٠/ ١٩٦١) لە ساڵی ١٣٤٣/١٩٦٤ شوو دەکاتەوە بە هونەرمەند محەممەدی ماملێ کە ئەویش هەر پێشمەرگەی سەردەمی کۆمار و لە بندەستی کاپیتان حەمەدی مەولودیان (ڕاتبی) ئەرکەکانی پێشمەرگایەتی بەجێدەگەیاند. کچێک و چوار کوڕیش بەرهەمی ژیانیان دەبێ بە ناوەکانی شەهیدی لەسێدارەدراو عەبدولڕەحیم (نەجات)، شەونم، وریا، چالاک و چیا.
ڕۆحیان شاد و یادیان بەخێر
ووریا ماملێ
پاریس

به‌روار:  22/02/2021
748   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   437
کۆی سه‌ردان:   29248792