کەنەدا/ بەخاک سپاردنی ڕێبین ڕزگارمەلا عەلی کۆیی

کەنەدا
مەراسمی بەخاک سپاردنی (ڕێبین ڕزگارمەلا عەلی کۆیی)، لە شاری ئۆتاوا لەم کات و شوێنەی خوارەوەیە:
ڕۆژی شەممە 2020.9.19
کات:13.30
تەرمەکە لە مزگەوتی عومەرەوە بەڕێدەخرێت بۆ گۆڕستانی مانۆتیك.
ناونیشانی مزگەوتی عومەر:
Jami Omar Moaque
3990 Old Richmond Rd, ON K2H 8R5
Nepean, Ontario
K2H 8R5

ناونیشانی گۆڕستانی مانۆتیك:

Ottawa Muslim Cemetary
1668 Manotick Station Road,
Greely, Ontario,
K2P 1M9

تکایە ئاگاداری بڕیارە نوێیەکەی دوێنێی میریی ئۆنتاریۆ بن، بەپێی بڕیارە نوێیەکە زۆرترین کەسان بۆ کۆبوونەوە لە شوێنی داخراودا ١٠ کەسە و لە شوێنی کراوەدا ٢٥ کەسە. داواکارین ڕێز لەم بڕیارە بگرن و هەوڵ بدەن یەکێک یانن دوو کەس لە ئەندامانی خێزانەکانتان ئامادەبن و دەمامک ببەستن و بە پێی توانا دەستکێش لە دەست بکەن و دووری ٢ مەتر لە یەکتر بپارێزن. ئەگەر ئامادەبووان لە ٢٥ کەس پتر تر بوو ئەوا تکامان وایە خۆتان بە چەند دەستەیەکی ٢٥ کەسی. لە کاتی داپۆشینی ڕێبیندا داواکارین لەو کەسانەی کەیانەوێت بەشداربن لە داپۆشیندا هەوڵ بدەن دووری ٢ مەتری بپارێزن و چاوڕێ بن تا کەسێک خاکەنازەکەی دادەنێت و دووردەکەوێتەوە ئەوسا دەست بدەنە خاکەنازەکە بۆ هاوکاری کردن.
ڕێبینی جوانەمەرگ لە شەوی 2020.9.12 بە کارەساتی ماتۆڕ کۆچی دوایی کرد.
ڕەوانی شاد و جێگای بەهەشت بێت.
به‌روار:  19/09/2020
462   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   701
کۆی سه‌ردان:   29251498