تەرمی دوو کۆچبەری کورد لە یۆنان و تورکیا دۆزرانەوە
تەرمی دوو کۆچبەری کورد دۆزرانەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەرمی دوو کۆچبەری کورد لە وڵاتەکانی تورکیا و یۆنان لەلایەن دەزگای لوتکەوە دۆزرانەوە کە لە دوو ڕووداوی جیاوازدا گیانیان لەدەست دابوو.

پاش ئەوەی کە دەزگاکەمان لەلایەن کەسوکاری قوربانییەکانەوە ئاگادارکرایەوە لە بوونی دوو حاڵەتی لەو جۆرە، دەستبەجێ نوێنەرمان (کوردە یەشار) لە وڵاتی تورکیا و (شێخ حسێن حەمەساڵح) لە وڵاتی یۆنان دەستیان بە گەڕان کرد بەشوێن تەرمی ئەو دوو قوربانییەدا. لەپاش دوو شەو و دوو ڕۆژ لە گەڕان و بەدواداچوون، تەرمی (سیوان ساڵح) لەلایەن نوێنەرمانەوە لە کەناراوەکانی دەریای ئیجە دۆزرایەوە. هەروەها تەرمی (شکار محەمەد)یش هەر لە پاش دوو شەو و دوو ڕۆژ لە گەڕان، لەلایەن نوێنەرمانەوە لە وڵاتی یۆنان لە نزیک شاری ساڵۆنیک لە جەنگەڵێکدا دۆزرایەوە.

بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕاپۆرتی پزیشکیی تەرمەکان ڕادەستی کەسوکاریان بکرێتەوە و بگەڕێنرێنەوە خاکی خۆیان.

سیوان ساڵح گەنجێکی تەمەن ٣٠ ساڵانە، خەڵکی سەردەشتە و شکار محەمەد تەمەنی ٣١ ساڵە و خەڵکی قەڵادزێیە.
دەزگای لوتکه
به‌روار:  05/08/2020
800   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   445
کۆی سه‌ردان:   29249860