ئاگاداری. گەشتێکی فڕۆکە له سویدەوە هەیە بۆ هەولێر
ئاگاداری 📢
گەشتێکی فڕۆکە هەیە له سویدەوە بۆ هەولێر.
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم له ستۆکهۆڵم ئەم ئاگاداریەی بڵاو کردۆتەوه:
ئاگاداری هەمو ئەو خوشك و برا کوردستانیانەی لە سوید وڵاتانی تری سکەندەناڤیا چاوەڕێێ گەڕانەوە دەکەن بۆ هەرێمی کوردستان، ئاگادارتان دەکەینەوە کە بە هەوڵ وهەماهەنگی نوێنەرایەتی و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وە لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دەرەوە و دەزگای گواستنەوەی سوید، بڕیاردراوە بە ڕێکخستنی گەشتێکی ئاسمانی لە پایتەختی ستۆکهۆڵمەوە بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە ڕێکەوتی 2020.5.13
بۆ زانیاری زیاتر و هەر پرسێکی تایبەت بە گەشتەکە ، تکایە پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفونی خوارەوە:
08.333323
بهروار: 07/05/2020
1304 جار خوێندراوهتهوه
|