بەیەگەیشتن و دیدارێک لەگەڵ ڕێکخراوی چیرۆکەکانی ئەنفالدا

بەڕێزان و ئازیزان،.........پاش سڵاو و ڕێز،

لە پەراوێزی کۆنفرانسی 24 هەمینی ساڵانەی مونتەدای جیهانی لاهای، کە  ڕۆژانی 25 ئەم مانگە تا 29 ی نۆڤمبەری 2019 دەخایەنێت و لە ئۆفیسی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی OPCW لە شاری دەنهاخ بەڕێوەدەچێت و چەند ڕێکخراوێکی کوردییش لە کوردستانەوە بەشدریان تێدا کردووە، وەک کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵەبجە و سەردەشت و ڕێکخراوی چیرۆکەکانی ئەنفال.

یانەی کوردیی "میدیــــا" لە هۆڵەندا، بە هەلی زانی بەڕێزان کاک شێخ فەتاح و خاتوو دیمەن بەرزنجی لە ڕێکخراوی چیرۆکەکانی ئەنفال و کاک هابیل حاجی ئەحمەد لە مۆنمێتی ئەنفال بانگێشت بکات و لە نزیکەوە تیشک بخەنەسەر چۆنێتیی بەرێوەچوونی ڕۆژەکانی کۆنفرانسەکە و ڕۆڵی ڕێکخراوە کوردییەکان دەربخەن، لە بەجینۆساید ناساندنی کەیسەکانی هەڵەبجە و ئەنفال و کیمیابارانکردنی تێکڕای گوند و شارۆچکەکانی کوردستان و هەر نۆ پرۆسەکانی ئەنفالدا.

بۆ ئەم ئیوارەیە بە تایبەت بانگێشتان دەکەین، تا لە گفتوگۆیەکی لێبراوانەدا، ڕووبەڕوو پێکەوە لەگەڵیان بدوێین.

خۆشحاڵ ده‌بین بە ئامادەبوونتان بۆ ئێوارەی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی ڕێکەوتی 28-11-2018 کات19:00   حەوتی ئێوارە.



کۆڕەکە له‌ شاری دەنهاخ، لە کۆمیتەی ڕێکخستنی (ی.ن.ک) لەم ناونیشانەی خوارەوه ساز دەکرێت‌:

 

Melkwegstraat 2,   2516 AJ Den Haag

لیژنەی سەرپەرشتی یانەی کوردی "میدیـــا"

 

بە هۆی ئه‌م ئیمه‌یڵ و ژماره ‌ته‌له‌فۆن و ڤایبەرانه‌وه، ئەتوانن زانیاری زیاتر وەربگرن‌‌؛ کاک ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید: 0645262337، کاک مەبەست جەعفەر: Whatsapp: 06-83826334 ، سەردار فەتاح  06-8495087  Whatsapp:

یان ئیمه‌یل ئه‌درێسی "میدیـــا":

[email protected]

--
KVN Midia
Kantoor: de meevaart, Balistraat 48a-9,  1094 JN Amsterdam
Mob:  0647988634     E:  [email protected],  k.v.k.: 40536751  Giro: 6094559
------------------
یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له‌ هۆڵه‌نده‌


به‌روار:  27/11/2019
568   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   997
کۆی سه‌ردان:   29236120