هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین خوالێخۆشبوو سەرداری حاجی قادر

هەواڵی کۆچی دوایی  پێشمەرگەی دێرین و

قارەمانی داستانی هەکاری خوالێخۆشبوو سەرداری حاجی قادر

بەناوی ڕێکخراوە کوردییەکان و کوردستانیانی هۆڵەندا، پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو پێشمەرگەی دێرین و قارەمانی داستانی هەکاری (کاک سەرداری حاجی قادر) دەکەین، برای بەڕێزان خوالێخۆش بوو هاوڕێی جوانەمەرگمان کاک سالاری حاجی قادر و کاک خەسرەو و کاک نەورۆز و خاتوو سەیرانی هاوسەری کاک ئیسماعیل فەرەج. بەداخەوە کۆچکردوو ڕۆژی 01-08-2019 لە شاری سلێمانی، پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، ماڵ ئاوایی یەکجاری لە کەسوکار و هاوڕێیانی کرد. ماڵ ئاوا ئەی قارەمانەکەی داستانی هەکاری ماڵ ئاوا...ماڵ ئاوا ئەی خۆڕاگرەکەی ئەشکەنجەکانی ئەمنی سلێمانی‌ و هەیئەی کەرکوک ماڵ ئاوا... ماڵ ئاوا ئەی پێشمەرگە جەربەزە ئازاو چاو نەترسەکەی خەباتی کوردایەتی... ماڵ ئاوا....سەدان جار لە کەناری مەرگ گەڕایتەوە، وا ئەمڕۆ مردن زەفەری لێ هێناییت‌. رۆحت شادبێت کاکە سەرداری حاجی قادر. تۆ مێژوویەکی لێوان لێوی شانازی‌و شکۆمەندیت بۆ ژیان تۆمار کرد. ماڵ ئاوا....داواکارین لە یەزدانی مەزن، خوالێخۆش بوو، بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، سەبوری ئارامیش بۆ خانەوادە و کەسوکاری بگەڕێتەوە، بەم بۆنە خەمناکەوە، دۆست هاوڕێیانی خوالێخۆش بوو ئاگادار دەکەینەوە، خوشک و براکانی کۆجکردوو گەڕاونەتەوە بۆ سلێمانی و لەوێ پرسەیەکی شایستەی بۆ دادەنێن، هەرئازیزێکێش لە هۆڵەندا و سوید دەیانەوێت پرسە و سەرخۆشی لە خانەوادەکەیان بکەن دەتوانن بە هۆێ ئەم ژمارە تەلەفۆن، ڤایبەر و واتساپانەوە پەیوەندی بکەن:

+466736304606            کاک خەسرەوی حاجی قادر

+31642461212       کاک ئیسماعیل فەرەج

+9647702133310           کاک نەورۆز حاجی قادر

هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو

لە هۆڵەندا

به‌روار:  03/08/2019
180   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   220
کۆی سه‌ردان:   18167463