ئاگاداری لە کۆمیتەی ژنانی کۆمەڵەی مالمۆکوردەوە
خانمانی هێژای دانیشتوویی مالمۆ و دەوروبەر
کۆمیتەی ژنانی کۆمەڵەی مالمۆکورد بانهگێشتتان دەکات بۆ بەشداری لە کۆبوونەوە و فیکای ئێوارانی ڕۆژانی سێشەممە، لە نێوان کاتژمێر ١٧-١٩ی ئێوارە لە لۆکاڵی کۆمەڵە. لەم دیدارانەدا، پێکەوە کاتێکی خۆش بەسەردەبەین و بابەتی جۆراوجۆری کۆمەڵایەتی و تایبەت بە پرسگەلی ژنان پێکەوە باس دەکەین. دانیشتنەکانمان دۆستانەیە و ئەجێندایەتی تایبەت و دیاریکراوی نییە و ئامانج زیاتر لێکنزیکردنەوەی خانمان و بردەنەسەر کات بەیەکەوەیە و بەگوێرەی ڕۆژەڤ و دەرفەت و ویست، دەکرێ باس لە زۆر مەسەلەی پەیوەندیدار بە ژیانی ڕۆژانە، بنەماڵە، ئیش و کۆمەڵگا بکرێ.
یەکەم دانیشتنمان ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی یوونی دەبێت.
هەموو لایەکتان بەخێربێن!
کات: 17:00 - 19:00
ڕۆژی: Tisdag, 2019-06-25
شوێن: Ystadvägen 44 214 45
قاتی سێ، لۆکاڵی کۆمەڵەی مالمۆکورد
بهروار: 25/06/2019
1138 جار خوێندراوهتهوه
|